Accessibility links

گوتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی لە بارەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان دەدوێت


ڕێبوار حەمەد گوتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان لە بارەى کشانەوەيان لە حکومەت و لێدوانى سەرۆکى حکومەت سەبارەت بە کشانەوەى کۆمەڵى ئيسلامى و خوپێشاندانەکان و موچەى فەرمانبەران و چەند پرسێکى تر بۆ دەنگى ئەمەريکا دەدوێت

دواى ئەوەى هەر يەکە لە بزووتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان کشانەوەى خويان لە کابينەى هەشتەمى حکومەتى هەرێمى کوردستانى ڕاگەياند لەبارەى کشانەوەى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان ، رۆژى پێنجشەممە لە کۆنگرەيەکى ڕۆژنامەوانيدا کە لە ئەنجومەنى وەزيرانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو نێچيرڤان بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕايگەياند چوار ساڵە بەشدارن لەم حکومەتە و پۆستيان هەيە کەچى تەنها سێ مانگ ماون بۆ هەڵبژاردن ئينجا دەکشێنەوە دەبوايە پێش ئەوەى کشانەوەى خويان ڕابگەيەنن داواى کۆبوونەوەيان لەحکومەت کردبا تا بزانين داواکارى کۆمەڵى ئيسلامى چيە ، هەروەها سەرۆکى حکومەتى هەرێم گوتى ئەو لە ڕێگاى ميدياوە زانيويەتى کە کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان لە حکومەت کشاوەيەوە.

رێبوار حەمەد گوتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان لە ديدارێکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمەريکا دەڵێت کشانەوەى ئێمە لە حکومەت پەيوەستە بەوەى کە حکومەتى هەرێمى کوردستان ئێمە چاوەڕوانى زورمان کرد کە ڕێگايەکى راستى چاکسازى بگرێنەبەر و ريشەکێشى گەندەلى بکەين و شەراکەتى ڕاستەقينە بەرجەستە بێت لەم حکومەتە مانەوى ئێمە بۆ ئەو ماوەيە لە حکومەتدا قۆناغ بە قوناغ پەيوەست بووە بەوەى کە ئێمە ئومێدمان وابوو گۆڕانکاى بکرێت لە سيستەمى حوکمڕانى و شێوازى ‌بەڕێوەبردن و کارکردنى حکومەتى هەرێمى کوردستان ، بەشێکى تريش پەيوەست بوو بە شەڕى داعش بەوەى کە داعش بەشێکى گەورەى لە خاکى عێراقى داگيرکرد و هێزەکانى پێشمەرگە ‌ڕووبەرووى داعش شەڕيان کرد ئێمە لەو قوناغە لەبەر بەرژەوەندى باڵاى گەلەکەمان بريارمان ڕاگرت ئێمە ئەو کاتيش گفتوگومان کرد دەربارەى کشانەوەمان لە حکومەت قوناغەکانى دواى ريفراندۆم و بەرئەنجامەکانيشى جارێکى تر ئێمە بريارەکەمان ڕاگرت ، ئێمە زور ڕەخنەمان گرت و زور قسەمان کرد بۆ ئەوەى ئەم حکومەتە بچێتەوە سەر رێرەوێکى تەندرۆست بەڵام کە بێ ئومێد بووين بە ناچارى ئەو بريارەماندا.

سەرۆکى حکومەت بە ڕۆژنامەنووسانى ڕاگەياند لە ڕێگاى ميدياوە زانيويەتى کۆمەڵى ئيسلامى لە حکومەتى هەرێم کشايەوە دەبوايە داواى کۆبوونەوەيان کردبا لە حکومەت تا بزانرێت داواکارى کۆمەڵ چيە ؟

رێبوار حەمەد گۆتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان گوتى کۆوبونەوە بووە ماوەيەک بەر لە ئێستا سەرۆکى حکومەت لەگەڵ مامۆستا عەلى باپير ئەميرى کۆمەڵى ئيسلامى کۆبوويەوە و گفتۆگويان کرد و ئەو کاتيش ئێمە گوتومان پێويستە گۆڕانکارى هەبێت و پەيامى ئێمە گەيشتووە بە حکومەت و زورجار ئێمە ڕاگەيانراومان هەبووە داوامان کردووە پێشوازيمان نەبينيوە گۆڕانگاريەکانى ئەم قوناغە و تەتەوراتى دواى ئەنجامدانى ريفراندۆم و ئەو قەيرانە داراييە سەقفيە لە هەرێم هەيە يەعنى ئيرادەيەکى جديمان نەبينى بۆ هەنگاونان بۆ چاکسازى و ڕووبەروبوونەوەى گەندەڵى و چاککردنى بژێوى خەڵک و هاووڵاتيان.

تەنها سێ مانگ ماون بۆ هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستاندا بۆچى لە ئێستادا کۆمەڵى ئيسلامى لە حکومەت دەکشێتەوە چوار ساڵە بەشدارە لە حکومەتى هەرێم لە ماوەى ئەو چوار ساڵەدا چەندين کێشە و قەيران لە هەرێمى کوردستان هەبووە و ڕوويانداوە بۆچى‌ ئێستا کشانەوەى خوى ڕاگەياند ؟

گوتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان لەمبارەيەوە دەڵێت ئێمە مانەوەمان لەم حکومەتەدا پەيوەست بووە بەوەى کە کات هەبووە بۆ ئەوەى گۆڕانکارى ببێت کە فعلەن ئەو حکومەتەى ناونراوە حکومەتى بنکە فراوان شەراکەتى ڕاستەقينەى تێدا بەرجەستە بێت هەنگاوەکانى چاکسازى دەست پێ بکرێت و ڕووبەرووى گەندەڵى ببينەوە گەندەڵى ريشەکێش بکرێت سەرچاوەکانى دارايى شەفاف بکرێت ئێمە لەو پێناوەدا پڕۆژەمان هەبووە پێش بەشداريکردنمان لە حکومەت دامان بەدەسهەڵاتدارانى هەرێم مانەوەى ئيمە دڵسوزانە لە پێناو ئەوەبووە کاتێک کە دەبينيت ئەوە ناکرێت با سێ مانگ نەبێت يەک مانگ بمێنێت خو تۆ وەکو هێزێکى بەشدار خوت لە ژێر بارى ئەو بەرپرسيارەتيە قورسە دەکێشێتەوە کە ڕێگا نادرێت گۆرانکارى بکرێت ، ئێستاش ئێمە کشاوينەتەوە لە بەلاغەکەى خوماندا گوتومانە ئيمە داواکارين ئەم حکومەتە ئێستاش هەڵبوەشێتەوە و حکومەتێکى کاتى پێکبێت کە ئەم حکومەتە کاتييە ئيدارەى ئەم قوناغە بدات ئەم حکومەتى هەرێمى کوردستانە شکستى هێناوە .

کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان چ پڕۆژەيەکى هەيە بۆ ئەو پاشەکەوتەى کە هێزە ئەمنيەکانيشى گرتووتەوە ئايا کۆمەڵى ئيسلامى لەمبارەيەوە چى دەکات ؟

رێبوار حەمەد دەڵێت ئيمە پاشەکەوت هەر لە سەرەتاوە لەگەڵى نەبووين ئێمە پێمان وابوو‌ سيستەمى پاشەکەوت سيستەمێکى لارە پێويست بوو هەر لەسەرەتاوە پەرلەمانى کوردستان حەقى دەستکاريکردنى موچەى هەيە و هەر لەسەرەتاوە سيستەمى پاشەکەوتى فەرمانبەران ئيمە لەگەڵى نەبووين و ئێستاش لەگەڵى نين و پێمان وايە ئەم رێکارە رێکارێکى ناياساييە و لەدەرەوەى پەرلەمانى کوردستان کراوە .

تا چەند لەگەڵ ئەو خوپێشاندانانەن کە لە چەند شا رو شارۆچکەيەکى هەرێمى کوردستان دروست بوون و گرژى لێکەوتووتەوە ؟

رێبوار حەمەد گوتەبێژى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان دەڵێت خوپێشاندانى مەدەنى و بەشيوەيەکى شارستانيانە ئێمە پێمان وايە مافى هاووڵاتيانى هەرێمى کوردستانە و هاووڵاتيان حەقى خويانە داواى مافە سەرەتاييەکانى خويان بکەن و بەهيچ شێوەيەک ئێمە لەگەڵ توندوتيژى نين و بەڕوونى گوتومانە بەهيچ جۆرێک لەگەڵ ئەوە نين خوپێشاندانەکان توندوتيژيان تێ بکەوێت و بەلارێدا ببرێن و چەکى تێدا بەرکاربهێنرێ و پێشمان وايە ئەرکى هێزەکانى ئاسايشى ناوخۆ و هێزى پێشمەرگەيە کە گيانى خوپێشاندەران و هاووڵاتيانى هەرێمى کوردستان بپارێزێ و بە ڕوونى ئيدانەى سوتاندنى بارەگاکان و بينا حکوميەکان و زيان گەياندن بە مومتەلەکاتى گشتيەکەى.

وەک خوپێشاندەران دەڵێن ئەوان هەر پێنج حيزبە سەرەکيەکەى هەريمى کوردستانيان پێ قەبوڵ نيە و پێيان وايە ئەوان بوونەتە هۆى ئەم گرژى و کێشە و قەيرانانەى کە هەرێمى کوردستانى گرتووتەوە وەکو کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان هيچ زەرە و زيانێکى داوە لەم خوپێشاندانانەى کە چەند شار و شارۆ‌چکەيەکى گرتووتەوە ؟

گوتەبێژەکەى کۆمەڵى ئيسلامى کوردستان لەمبارەيەوە دەڵێت خوپێشاندەران گلەييان لە دەسهەڵاتدارانى هەرێمى کوردستانە و ڕوويان لەوانەيە کە بريار بەدەستى ڕاستەقينەن لە هەرێمى کوردستان و هەندێک جار ئەم توڕەييه و پريشکى ئەم توڕەييە‌ سياسيەکانى تريش دەگرێتەوە و ڕەنگيشە بەشێک لەم جارە بەڵێ کۆمەڵى ئيسلاميش لە هەندێک شار و شارۆچکەکان بارەگاکانى زيانى پێگەيشتووە.

XS
SM
MD
LG