Accessibility links

سەنتەرى میترۆ : کەناڵى ئێن ئارتى بۆ ماوەى هەفتەیەک و بە فەرمانى وەزارى پەخشى راگیراوە


بەپێى بەیاننامەیەکى سەنتەرى میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە ئازادى ڕادەربرین، لە چوار رۆژى رابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، جگە لە داخستنى کەناڵى ئێن ئارتى، هێرشیشکراوەتە سەر چەندین رۆژنامەوان لەکاتى روماڵکردنى خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکانى پارێزگاى سلێمانى و دەوروبەریدا.

لە سەرەتاى بەیاننامەکەى سەنتەرى میترۆدا کە وێنەیەکى دەست دەنگى ئەمەریکا کەوتووە، رەخنە لە حکومەتى هەرێم و دەزگا ئەمنیەکان گیراوە، بەوەى لە ڕێگەى داخستنى کەناڵ و دار و شەق و گوللەى پلاستیکى و هەڕەشە و داپڵۆسینەوە، یاساى رۆژنامەگەرى جێبەجێ دەکەن.

سەنتەرى میترۆ لەبەیاننامەکەیدا، دەپرسێت"گەر پاساوى دەسەڵات بۆ سەرکوتکردنى خۆپیشاندانەکان توندوتیژى بەرانبەرەکانیان بێت، ئەى پاساویان بۆ توندوتیژى بەرانبەر میدیاکاران چى یە؟."

لەبەشێکى ترى بەیاننامەکەى سەنتەرى میترۆدا، ئاماژەبەوەکراوە کە کاتژمێر ( 7 ) ى ئێوارەى رۆژى 19 ى کانونى یەکەمى 2017، هێزێکى ئاسایشى سلێمانى، کەبەنزیکەى 100 چەکدار مەزەندە دەکران و بێ ئەوەى فەرمانى دادوەریان پێبێت، هەڵیانکوتاوەتە سەر دامەزراوەى میدیایى نالیا، کە ئۆفیسى سەرەکى هەر سێ کەناڵى ( ئێن ئارتى ، ئێن ئارتى عەرەبى ، ئێن ئارتى دووى ) تێدایە، وەکو لەبەیاننامەکەدا هاتووە"دواى سوکایەتیکردن بەکارمەندانى هەر سێ کەناڵەکە، بەشێک لەکەل و پەلەکانى دامەزراوە میدیاییەکەیان شکاندووە و پەخشى هەر سێ کەناڵەکەیان راگرتووە."

سەنتەرى میترۆ لەبەیاننامەکەیدا، ئەوەشى خستۆتەڕوو راگرتنى دەزگا میدیاییەکە بەفەرمانى وەزارەتى ژمارە (5002) لە رێکەوتى ( 19/12/2017) بەشێوەى کاتى و بۆ ماوەى هەفتەیەک راگیراوە.

لەکۆتایى بەیاننامەکەدا ناوى نزیکەى 23 رۆژنامەوانى دەزگاکانى راگەیاندن هێنراوە، کە لەکاتى روماڵکردنى خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن دەزگا ئەمنیەکانەوە هێرشیانکراوەتە سەر.

please wait

No media source currently available

0:00 0:01:45 0:00

XS
SM
MD
LG