بۆ ڕێگرتن له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تى و پاراستنى باره‌گا حیزبى و حكومیه‌كان له‌هێرشى خۆپیشانده‌ران، هێزێكى زۆر به نێو شارى سلێمانى و قه‌زاو ناحیه‌كاندا بڵاوه‌یان پێكراوه و ژماره‌یه‌ك چالاكوانیش ده‌ستگیركراون.
زۆرترین هێز له‌شارى سلێمانى و به‌دیاریكراوى له‌به‌رده‌ركى سه‌راو شه‌قامى مه‌وله‌وى و نزیك په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا جێگیركراون، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه شه‌وى رابردوو شاسوار عه‌بدولواحیدى سه‌رۆكى نه‌وه‌ى نوێ ده‌ستگیركراو كه‌ناڵى ئێن ئارتیش داخرا.
عادل حه‌سه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى مامۆستایانى نارازى له‌سلێمانى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"هێزێكى زۆر به‌نێو شارى سلێمانى دا بڵاوه‌یان پێكراوه، رێگه به‌هیچ خۆپیشاندان و گردبونه‌وه‌یه‌ك ناده‌ن."
وتیشى"ئه‌مرۆ چوار شه‌مه رۆیشتینه به‌رده‌م په‌روه‌رده‌ى رۆژئاوا بۆ گردبونه‌وه، به‌ڵام 4 مامۆستامان لێ ده‌ستگیركراو دواى بڵاوه پێكردنمان، ئینجا ئازادیان كردن."
له‌شارى رانیه‌ى ئیداره‌ى راپه‌رین كه دوێنێ سێشه‌مه زۆرترین گرژى و ئاڵۆزى رویداوه و به‌و هۆیه‌وه، 5 كه‌س كوژراون و نزیكه‌ى 100 كه‌سى تریش برینداربوون، ئه‌مرۆ چوارشه‌مه‌ش هێزه ئه‌منیه‌كان نه‌یانتوانیوه رێگرى له خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تى بكه‌ن.
دانا ره‌زگه‌یى رۆژنامه‌نوس له شارى رانیه ، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند" له‌خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێ ى رانیه‌دا 4 خۆپیشانده‌ر كوژراون و ژماره‌یه‌كى زۆر خۆپیشانده‌ریش برینداربوون، كه برینى 8 كه‌س له‌برینداره‌كان سه‌خته، بۆیه ئه‌مرۆ خه‌ڵكى زیاتر سه‌رقاڵن به‌پرسه‌و ماته‌م گێڕان."
وتیشى"ئه‌مرۆش خۆپیشاندان ئه‌نجامدراوه و خۆپیشاندانه‌كان هێمنانه بوون، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ر چوونه‌ته سه‌ر مه‌كۆى گۆڕان و به‌ردبارانیان كردوون."
هه‌روه‌ها له‌خۆپیشاندانه‌كانى دوێنێ ى قه‌زاى كۆیه و ته‌قته‌قدا كه ژماره‌یه‌ك باره‌گا سوتێنراون، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ته‌قه له‌خۆپیشانده‌ران كراوه و نزیكه‌ى 21 كه‌س برینداربوون.
زامدار ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌نوس له‌قه‌زاى كۆیه، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد به‌هۆى بڵاوه‌پێكردنى هێزێكى ئه‌منى زۆر و دانانى بازگه له‌نێو كۆیه‌دا، خه‌ڵك كه‌وتوه‌ته دڵه‌راوكێوه و به‌و هۆیه‌وه به‌شێكى زۆر له‌دوكانه‌كان داخراون، وتى"هێزه‌كان زیاتر له‌ده‌ورى باره‌گا حیزبیه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه."
خۆپیشاندانه‌كانى رۆژى سێشه‌مه‌ى قه‌زاى كفرى سنورى گه‌رمیانیش گرژیان تێكه‌وت، كاتێك كه‌خۆپیشانده‌ران هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گاى حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان و به‌ردبارانیان كردن.
ئه‌شره‌ف ئه‌حمه‌د چالاكوانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نى له‌قه‌زاى كفرى سنورى گه‌رمیان، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد هێزێكى زۆرى ئه‌منى به‌ده‌وروبه‌رى باره‌گا حیزبى و حكومیه‌كانى كفرى دا بڵاوه‌یان پێكراوه بۆ پاراستنى باره‌گاكان، وتى"هێزه له‌ده‌ره‌وه‌ى كقریه‌وه هێنراونه‌ته نێو قه‌زاكه، تائێستا خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌دراوه."
گه‌رچى هێزێكى زۆر به‌شاروشارۆچكه‌كانى سنورى سلێمانى و ده‌وروبه‌رى بڵاوه‌یان پێكراوه و ژماره‌یه‌ك چالاكوانیش ده‌ستگیركراون، به‌ڵام هێشتا هه‌وڵدان بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى جم و جۆڵ و ناره‌زایه‌تى به‌رده‌وامیان هه‌یه و له‌به‌شێكى زۆر له‌ناوه‌نده‌كانى خوێندنیش دا ده‌وام راگیراوه.