Accessibility links

عەدنان عوسمان : لای گۆڕان تاکە ڕێگا بۆ هێنانەکایەی گۆڕانکاری پەنابردنە بۆ شەقام


خۆپیشاندانەکانی شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان چەند رۆژێکی تێپەڕاندو تا دێت ئاستی ناڕەزایەتییەکان فراوانتر دەبن، لە بەرامبەردا ژمارەی کوژراوو بریندارەکانیش زۆر تر بووە، لەو بارەیەوە ئەندامی پێشووی پەرلەمان لەسەر لیستی گۆڕان عەدنان عوسمان دەڵێت "ئەوە توڕەیی خەڵکە لە دەسەلاتیکی گەندەڵ، رژاونەتە سەر شەقام. تاوەکو ئیستا هیج لایەنیک بە فەرمی نەچووتە پاڵ سەرکردایەتی کردنی ئەو بزوتنەوە جەماوەرییە. کە خەلک داوای مافی خۆی دەکات."

خۆپیشاندانەکان رووبەرووی دەست دریژی وکوشتن بوونەتەوە تا ئێستا 5 هاولاتی مەدەنی و ئاسایشێک کوژراون و بەسەدان بریندار هەن. لە بەرامبەردا چەندین بارەگاو فەرمانگەی حکومی سوتینراون بە بارەگای بزوتنەوەی گۆڕانیشەوە، لەو بارەیە عەدنان دەڵێت "خەڵک تورەیە لە هەموو حیزبەکان بەگشتیو راکێشانی پەنجەی تاوان بۆ پارتی ویەکیتی کە ئەو دۆخەیان بەسەردا هیناون، بەلام لەهەموو حیزبەکان تورەن وبەپیی پلە بەندییان هەموویان بە هۆکارو بەرپرسیار دەزانن"، سوتاندنی شوێنی گشتیو بارەگای حیزب و فەرمانگەی حکومەت بەشێکە لە خۆپیشاندانەکە، لەو بارەیەوە عەدنان عوسمان لای وایە کە دەستێک لە پشت ئەو وێران کارییەوەیە، بە دووری نازانێ "ئەو دەستە مافیا ئاسایەی حیزبە دەسەڵاتدارەکان لە پشتەوە بێت لە پێناو ناشرین کردنی ئامانجی خۆپیشاندانەکە کە داوای روخانی ئەو حکومەتە شکست خواردووە دەکەن، داوای مافی رەوای خۆایانو ژیانیکی شایستە دەکەن."

گۆڕان وکۆمەڵ بە تەواوەتی لە حکومەت کشانەوە، ئەم هەڵوێستە بەلای عوسمانەوە لە نائومێدی ئەو دوو حیزبەوە سەچاوەی گرتووەو دەڵێت"بەشداری گۆران لە پەرلەمان ولە حکومەت بۆ باش کردنی رەوشی ژیانی خەڵک بووە، خوازیاربوون لە رێگای خەباتی پەرلەمانییەوە کاریگەری بکەنە سەر گۆڕانی ئەو حکومەتە بەرەو باشتر، بەلام بە ئەزموونی ئەو چەند ساڵە بۆمان دەرکەوت، هیچ لەگەڵ ئەو دەسەلاتەدا ناکرێت. گۆڕان لای وایە پەنابردنە بەر شاقام تاکە وەسیلەیە بۆ هێنانە کایەی گۆڕانکاری."

XS
SM
MD
LG