Accessibility links

ئێوارەی دوێنێ سێشەممە هێزێکی ئاسایش و پـۆلیس لە شاری سلێمانی چوونە سەر بینای کەناڵیNRT و پەخشەکانیان ڕاگرت، ئەمەش وەک دەڵێن بەپـێی بڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، کاروان ئەنوەر سکرتێری لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەرنووسەری PUK Media دەڵێت وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستان بەپـێی کۆمەڵێـک ڕێنمایی بڕیاری داخستنی NRT داوە.

دەشڵێت ڕێنمایـیەکانیش ئەوەن کە کەناڵێک سەرپـێچی دەکات لە ماوەی 24 کاژمێر ئاگاداردەکرێتەوە و ئەگەر کەناڵەکە پابەند نەبێت، ئەوا وەزارەتەکە ڕێکارە یاسایـیەکان لە بەرامبەری دەگرێتەبەر.

پاشان گوتی خۆی بە تەلەفون پەیوەندی بە بەرپـرسی کەناڵی NRT کردووە و ئاگاداری کردوونەتەوە لەوەی ئەو کارەی دەیکەن هاندانە بۆ توندوتیژی و ناچنە خانەی گەیاندنەوە.

XS
SM
MD
LG