به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی ده‌لێت،له‌پاش كوشتن و برینداركردنی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵه‌كه،له‌پاش هه‌ڵكوتانه سه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی چیتر مانه‌وه له‌و حكومه‌ته و كاركردن بۆ حكومه‌تێك كه‌ڕێز له ئازادی ڕاده‌ربڕین ناگرێت به‌پێویست نازانم و له ئێستادا تاوتوێی بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌م ده‌كه‌م."
دوێنێ سه‌ره‌ڕای كوژران و بریداربوونی ده‌یان خۆپیشانده‌ر به‌ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌ناوچه جۆربه‌جۆره‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی،هێزێكی ئه‌منی هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر دامه‌زراوه‌ی نالیا و په‌خشی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتیان وه‌ستادن،به‌پێی نوسراوێكیش كه‌میدیا لۆكاڵیه حیزبیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویان كرده‌وه فرمانی داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی له‌سه‌ر داوای پارێزگاری سلێمانی(هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر)بووه،به‌ڵام دواتر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ڕه‌تی كرده‌وه كه ئه‌و داوای داخستنی كه‌ناڵه‌كانی ئێن ئاڕتی كردبێت."
له ئێستادا پارێزگاری سلێمانی،وه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانن،بابه‌كر دڕه‌یی هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی له‌میانه‌ی لێدوانێكدا بۆ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی"ئه‌وه‌ی كه‌به‌رامبه‌ر كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی كرا كارێكی ناقانونیه،وه‌ئه‌گه‌ر به‌بێ بڕیاری دادگا و به‌ڵگه‌ی قانونی له‌ده‌ره‌وه‌ی قانون كرابێت به‌ڕاستی ئه‌وه به‌ڵگه‌ی نه‌بونی یاسایه له‌كوردستان."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی وتیشی" داخستنی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و شه‌هیدكردنی خۆپیشانده‌ران له‌ڕانیه و كۆیه وامان لێده‌كات بیرله‌ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه بكه‌ینه‌وه ئه‌وه بابه‌تێكه بیری لێده‌كه‌ینه‌وه و تاوتوێی ده‌كه‌ین كه ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌و شێوه‌یه بڕوات ئێمه والێده‌كات بڕیاری ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه بده‌ین."
بابه‌كر دڕه‌یی وتیشی"هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م كاره نایاساییه به‌ئێمه قبوڵ ناكرێت كار نه‌كه‌ین بۆ حكومه‌تێك كه‌ڕێز له‌یاسا ناگرێت له‌كاتی پێویستدا،"أضعف الإيمان"مان ئه‌وه بێت ده‌ست له‌كاربكێشینه‌وه."
هه‌روه‌ها وتیشی" من نازانم وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئه‌و بڕیاره(بڕیاری داخستنی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی داوه،چونكه هێشتا به‌ڕه‌سمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه،به‌ڵام ده‌زگایه‌كی گه‌وره و ناسراوی وه‌ك ئێن ئاڕتی داخراوه،وه‌ك باسم كرد له‌م كاته‌دا"أضعف الإيمان" بۆ كارمه‌ندی ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه‌سه‌ت له‌كاربكێشینه‌وه."
وابڕیاره ئه‌مڕۆ جڤاتی نیشتمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كۆبونه‌وه ئه‌نجامبدات بۆ تاوتوێكردن و بڕیاردان له‌سه‌ر پرسی ئۆپۆزسیۆن بوون،به‌وپێیێش له‌دوای بڕیاری كشانه‌وه له‌لایه‌ن گۆڕانه‌وه سه‌رجه‌م پۆسته‌كانی گۆڕان له‌ناو حكومه‌تدا ده‌كشێنه‌وه."
له‌باره‌ی كاتی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی وه‌ك هه‌ڵوێستێكی خۆی دوور له‌بڕیاری بزوتنه‌وه‌كه‌ی بابه‌كڕ دڕه‌یی وتی"له‌زوترین كاتدا ئه‌گه‌ر كه‌ناڵه‌كه ده‌ست نه‌كاته‌وه به‌په‌خش هه‌ڵوێستمان ده‌بێت و به‌رامبه‌ری ڕاده‌وه‌ستین،به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستی كرده‌وه به‌په‌خش بێگومان ئه‌و كات ئێمه‌ش بێده‌نگ ده‌بین؟."