Accessibility links

سەرکەوت ڕەسوڵ قايمقامى کۆيە : بەشێک لەو خوپێشاندەرانە خەڵکى تێکدەر و گێرەشێوێن بوون


ڕۆژى سێشەممە لە شارى کۆيە ژمارەيەکى زۆر لە هاووڵاتيان و فەرمانبەران و مامۆستايان خوپێشاندانێکيان ئەنجامدا کە تێدا داواى باشترکردنى بژێوى ژيانيان دەکرد بەڵام دواتر وەک کاربەدەستانى شارى کۆيە بە دەنگى ئەمەريکايان ڕاگەياند خوپێشاندانەکەدا بە ئاراستەيەکى خراپدا رويشت کە تێدا چەندين کەس برينداربوون و بارەگاى هەر يەکە لە حيزبەکانى يەکێتى و پارتى و گۆڕان و يەکگرتوو و هەروەها بيناى قايمقاميەتى قەزاى کۆيە سوتێنران.

سەرکەوت ڕەسوڵ قايمقامى کۆيە لە ديدارێکدا لەگەڵ بەشى کوردى دەنگى ئەمەريکا سەبارەت بە خوپێشاندانەکانى کۆيە دەڵێت، ئەوانە بەشێک لە خەڵکى نارەزايى بوون لەناو سنۆرى قەزاکەدا هەستان بە ئەنجامدانى خوپێشاندان بۆ ئەو مەبەستە لەناو ئەو خوپێشاندەرانە خەڵکى تێکدەر و گێرەشێوێن هەبوو خوپێشاندانەکەيان بە ئاقارێکى خراپدا برد بۆيە هەستان بە سوتاندنى بيناى قايمقاميەت و بارەگاى بەشيک لە حيزبەکان ئەمە وايکرد کە خوپێشاندانەکە بە ئاقارێکى خراپدا بروات کە بەراستى خەڵکى گێرە شێوێنى تێدابوو ئێمە وەکو حکومەت لەو ناوچەيە نەمانويست بەرپەرچى هيچ کەسێک بدەينەوە بە گولە چونکە بەراستى کارێکى خراپە پێمان وايە سوتانى بارەگا ئاساييە بارەگا درۆست دەبێتەوە بەڵام ژيانى ئينسانێک ناهێتەوە بويە لەگەڵ ئەوە بووين کە خوپێشاندەران حورمەتى خوپێشاندان بگرن بە خوپێشاندانێکى مەدەنيانە بێت بەڵام بەداخەوە ئاقارى خوپێشاندانەکە بە ئاراستەيەکى خراپدا برد لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئێمە هێزە ئەمنيەکانمان ئاگادارکردەوە کە تەنها هاوڵاتيان بپارێزن نابێت خوێن لە لووتى هيچ هاووڵاتيەک بێت.

سەبارەت بەوەى کەوا بۆچى پۆليس نەيتوانى ڕەوشەکە کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگا لە سوتاندنى بارەگاى حيزب و حکومەت بگرێت ؟

قايمقامى کۆيە لەمبارەيەوە دەڵێت هەندێک لە خوپێشاندەران خەڵکى گێرەشێوين و خەڵکى‌ تێکدەر بە دەستى ئەم لاو ئەولا کەوتبوونە ناو خوپێشاندەرانەوە و هەندێک خوپێشاندەرى تێدابوو لەناو خوپێشاندانەکان تەمەنى لە خوار هەژدە ساڵەوە بووە کە ئەمانە بەراستى کارەکەيان گەياندە ئەو ئاقارە کە سوتاندنى بارەگا و بنکەکانى حکومەتى لێکەوتەوە و ئێمەش نەمانويست بەگولە وڵامى هيچ کەسێک بدەينەوە چونکە پێمان وايە هەموو ئەو هاووڵاتيانەى کە بەشداريان کردووە بە چاک و خراپەوە لە خوپێشاندانەکە لە نەتيجە هاووڵاتى ئەم نشتيمانەن ژيانى هاووڵاتيان لە سەرووى هەموو شتێکەوەيە بويە لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا بەشێک لەو هاووڵاتيانەى کە بەشداريان کردووە لەناو ئەواندا خەڵکێک هەبووە هەموو تێکدەر نەبووە داواى قوت و ژيانى خويان کردووە حەقێکى ڕەواى خويەتى بەڵام لەناو ئەوانەدا خەڵکێکى گێرەشێوێن چەکيان دەرهێناوە و تەقەيان کردووە بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا هێزى ئەمنى بە چەک وڵاميان نەداوەتەوە.

باسى چەندين کەس دەکرێت کە برينداربوونە لەناو ئەو خوپێشاندانەدا ئايا دەکرێت بزانين چەند کەس برينداربوونە ؟

سەرکەوت ڕەسوڵ قايمقامى کۆيە دەڵێت، زورينەى ئەوانەى برينداربوونە لە هێزە ئەمنيەکانن بە گولەى بەشێک لەو کەسانەى کە ويستوويانە خوپێشاندانەکە تێک بدەن لەگەڵ ئەمانەشدا ژيانيان لە مەترسيدا نيە و برينەکانيان سوکە

ئايا هيچ کەسێک لە خوپێشاندانى کۆيەدا گيانى لەدەستداوە ؟

قايمقامى کۆيە دەڵێت نەخێر .

بەپێى زانياريەکانى قايمقامى کۆيە ئاراستەى ئەو خوپێشاندانانە لە ڕۆژانى داهاتوو بەرەو کوێ و چۆن دەبێت ؟

سەرکەوت ڕەسوڵ قايمقامى قەزاى کۆيە زياتر دەڵێت، رق و توڕەيى خەڵکە لە بەرامبەر نەبوونى مووچە لە بەرامبەر نەبوونى سوتەمەنى بەڵام بەداخەوە هەندێک خەڵک هەيە جارێکى تر تاکيد دەکەمەوە بە ئاقارێکى خراپيان برد کە ئەمە کاريکى خراپ بوو ئەمانە خەڵکێکن بۆ تێکدانى ڕەوشى ئەمنى لەناو شار و شارۆچەکەکانى کوردستان هەنگاو دەنێن کە ئەمە بەڕاستى خراپە تێکدانى ڕەوشى ئەمنى لە نەتيجە زەرەر بە هەموو هەرێمى کوردستان دەگات ئەمە وايکردووە کە کێشەکان دروست بن.

ئايا هيچ رێگاو شوێنێکى ئەمنى گيراوەتەبەر ئێستا ڕەوشە چونە ؟

سەرکەوت ڕەسوڵ گوتى هەموو هێزە ئەمنيەکانمان لە ئامادەباشيدان هێزى تەواريمان پێکهاتووە لە برادەرانى پۆليس و ئاسايش و فەرماندە سەربازيەکان، زياتر هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەيە ژيانى هاووڵاتيان بپارێزينسەرو ماڵى هاووڵاتيان بپارێزين بۆ ئەوەى کە کێشە دروست نەبێت نامانەوێ هيچ کەسێک بە گولەى هێزە ئەمنيەکان بەرپەرچ بدرێتەوە بەڵکو دەمانەوێ هيزە ئەمنيەکان هێزى خەڵکن خەڵک بەهى خويان بزانێت بويەش نامانەوێ هيچ کاردانەوەيەکى توند لێ بکەوێتەوە.

بارەگاى چ حيزبێک سوتێنرا لە کۆيە ؟

قايمقامى کۆيە دەڵێت بارەگاى کۆميتەى رێکخستنى يەکێتى و بارەگاى ناوچەى پارتى و مقەرى گۆڕان و مقەرى يەکگرتوو لەگەڵ بيناى قايمقاميەت سوتێنران .

XS
SM
MD
LG