Accessibility links

لە هەرێمى کوردستان ناڕەزايى خەڵک بۆ پێدانى موچە و خزمەتگوزارى بەردەوامە


وەک بەشێک لە شار و شارۆچکەکانى ترى هەرێمى کوردستان خوپێشاندان لە هەريەکە لە قەزاکانى ڕواندوز و کۆيەى سەر بە شارى هەولێر بەڕێوەچوو ، لە رەواندۆز گرژى و ئالۆزى تێکەوت وەک خوپێشاندەرێک بەناوى مامۆستا قادر بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت هێزە ئەمنيەکان هێرشيان کردووتە سەريان و ڕێگايان پێنەداوە خوپێشاندان بکەن و چەندين خوپێشاندەريان دەستگيرکردووە.

دەنگى ئەمەريکا چەندين جار پەيوەندى بە کاربەدەستانى قەزاى رواندۆزى کرد بۆ وەرگرتنى لێدوانى ئەوان سەبارەت بە گرژى و ئالۆزيەکانى خوپێشاندانى قەزاکە بەڵام وڵاميان نەدايەوە .

لە شارى کۆيە خوپێشاندان بەڕێوەچوو تێدا خوپێشاندەران داواى خزمەتگوزاريان دەکرد بۆ سنورەکە و هەروەها داواى پێدانى موچە و سوتەمەنيان دەکرد ، لەمبارەيەوە سەرکەوت ڕەسوڵ قايمقامى کۆيە بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت خوپێشاندانەکە بەشێوەيەکى گشتى لە ئەنجانى ناڕەزايى خەڵک بەرامبەر نەبوونى خزمەتگوزارى لە سنۆرەکە بووە و هەروەها خاڵى دووەم سەبارەت بە پێنەدانى موچە و سوتەمەنى بە هاونشتيمانيان بووە ئەمە وايکردووە خەڵک نيگەرانى دەرببڕن بەڵام خوشبەختانە دواى ئەوەى لەگەڵيان کۆبووينەوە قسەيان بۆ کرا ئيتر بڵاوەيان پێکرا، هەروەها قايمقامى کۆيە دەشڵێت ئەم بارۆدوخەى هەرێمى کوردستانى گرتووتەوە بارۆدوخيکى نەخوازراوە بەشێکى ئەساسى دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کە بەغدا ئامادە نيە لەگەڵ هەرێم دابنيشێت ئەمە هۆکارێکى ئەساسيە کە ئەم گرفتانە درۆست بوونە .

لە بارەى ئەوەى کە لە چەند خوپێشاندانێکدا کە ئەمڕۆ لە چەند شار و شارۆچکەيەکى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو تێدا هەندێک پێشێلکارى بەرامبەر خوپێشاندەران ئەنجامدراون ، ئايا هيچ پێشێلکارى و هێرش و پەلاماردانێک لە خوپێشاندانەکەى کۆيەدا هەبووە ؟

لەمبارەيەوە قايمقامى کۆيە سەرکەوت ڕەسوڵ سەبارەت بە خوپێشاندانەکەى شارى کۆيە دەڵێت هيچ پێشێلکاريەک نە بەرامبەر خوپێشاندەران کراوە و نە خوپێشاندەرانيش پێشێلکاريان بەرامبەر کارمەندانى حکومەت و ميرى ‌کردووە هەردوو لا زور سەلامەتن بە لێکتێگەيشتنەوە خوى چووتە ناو خوپێشاندەران و قسەيان لەگەڵ کردووە بارۆدوخيکى ئارامە و لە ئێستادا شارى کۆيە بەتەواوى ئارامە.

شايەنى باسە درۆشمى خوپێشاندەران لە چەند شارێک بۆ ئەوەيە کە حکومەت خزمەتگۆزارى دابين بکات و موچە بەسەر فەرمانبەران و مامۆستاياندا دابەش بکات بەڵام لە چەند شارێکى تر چاودێرانى سياسى و چالاکوانانى مەدەنى پێيان وايە ئاراستەى‌ خوپێشاندانەکان بەرەو سۆتاندنى بارەگاى حيزب و هێرشکردنە سەريان دەگۆڕدرێن .

XS
SM
MD
LG