هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت،جیاوازی داواكاری ئێمه بۆ پێكهێننانی حكومه‌تی كاتی له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئه‌وه‌یه ئه‌وان قسه‌ی ڕۆشنیان نه‌كردووه,ئه‌وه‌ی ئێمه وتومانه ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی ئێستای حكومه‌ت وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه،هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،ده‌بوو گۆڕان و كۆمه‌ڵ له‌مێژه ببونایه به ئۆپۆزسیۆن به‌وپێیه‌ی ئه‌وان گوتارییان ئۆپۆزسیۆنه كه‌چی هێشتا به‌ڕه‌سمی له‌حكمه‌ت نه‌كشاونه‌ته‌وه."
هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كد له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌دواین كۆبونه‌وه‌كانی نێوان شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ لای حیزبه‌كه‌ی و وتی"ئێمه هاتینه سه‌ر دوو خاڵ كه كابینه‌یه‌كی نیشتمانی پێكبێت و هه‌موو حیزبه‌كان تێیدا به‌شداربن بۆ ئه‌و مه‌به‌سه‌ته له‌گه‌ڵ پێنج لایه‌نه‌كه كۆبونه‌وه ئه‌نجام بدرێت،دووه‌م خاڵیش ئه‌وه‌بوو كه‌هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن لایه‌نه‌كانه‌وه هه‌یه بكرێنه یه‌ك پڕۆژه و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ بكرێته نه‌خشه ڕێگایه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه‌ی كه ئێستا هه‌یه."
پێشتر هه‌ریه‌كه له بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی داوای پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی‌یان ده‌كرد،سه‌باره‌ت به‌جیاوازی ئه‌و حكومه‌ته‌ی ئه‌و دوولایه‌نه داوای ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و حكومه‌ته كاتیه‌ی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان داوای ده‌كات؟هادی عه‌لی وتی ئه‌وان قسه‌ی ڕۆشنیان نه‌كردووه له‌وباره‌یه‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه وتومانه ئه‌م سه‌رۆكایه‌تیه‌ی ئێستای حكومه‌ت وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پشتگیرییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه،كابینیه‌كی بچوكراوه به‌به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكبێت،چونكه ئه‌گه‌ر بته‌وێت حكومه‌تێك له‌بنه‌ماوه دروست بكرێت ده‌بێت هه‌ڵبژاردن بكرێت،دوای هه‌ڵبژاردن حكومه‌تێك سه‌ر له‌نوێ پێكبهێنرێته‌وه،ئه‌مه‌ش ڕێگایه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردن خۆ ڕێگای تر نیه."
ده‌رباره‌ی وه‌ڵامی شانده‌كه‌ی حكومه‌ت بۆ یه‌كگرتووی ئیسلامی،هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی"ئه‌وان پێیان باش نه‌بوو پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی چونكه وتیان به‌م ماوه كه‌مه پێكهێنانی حكومه‌ت زۆری پێده‌چێت بۆیه هه‌ر لایه‌نێك وه‌زیره‌كانی له‌ده‌ره‌وه‌ن ئه‌وا با بگه‌ڕێنه‌وه،وه ئه‌و لایه‌نانه‌شی ده‌یانه‌وێت وه‌زیره‌كانیان بگۆڕن با بیگۆڕن،له‌بری پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی با هه‌موو لایه‌ك كار بۆ هه‌ڵبژاردن بكرێت،هه‌رچه‌نده هێشتا وه‌ڵامی كۆتاییان به ئێمه نه‌داوه‌ته‌وه چونكه یه‌كه‌م لایه‌ن سه‌ردانی ئێمه‌یان كرد،وتیان باجارێ بچین سه‌ردانی لایه‌نه‌كنی تر بكه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ئه‌نجامی ئه‌و كۆبونه‌وانه‌ش هه‌مان ئه‌نجامی كۆبونه‌وه‌كانی پێشوتری ده‌بێت؟هادی عه‌لی وتی"ئه‌وه یه‌كێكه له‌و قه‌یرانانه‌ی كه‌ڕوی كردۆته هه‌رێم كه‌لایه‌نه‌كان كۆبونه‌وه ده‌كه‌ن و ئه‌نجامی نابێت،به‌ڵام چار چیه ؟جگه له كۆبونه‌وه هیچ چاره‌ی تر هه‌یه!"
هه‌روه‌ها له باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووی ئیسلامی چیه له‌سه‌ر تاوتوێ كردنی بڕیاری بوون به ئۆپۆزسیۆن له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه هادی عه‌لی وتی"به‌بۆچونی ئێمه ده‌بوو براده‌رانی گۆڕان و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌مێژبوو ببنه ئۆپۆزسیۆن چونكه ئه‌وان خیتابیان ئۆپۆزسیۆنه به‌ڵام به‌فه‌رمی له‌حكومه‌ت پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه ئه‌وه‌ش جۆرێك له ناكۆكی له‌نێوان خیتابیان و واقیعی سیاسیاندا هه‌یه"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌ی بۆچی یه‌كگرتووی ئیسلامی نابێته ئۆپۆزسیۆن له‌كاتێكدا ئه‌وانیش هه‌مان خیتابی ئۆپۆزسیۆنیان هه‌یه و له‌حكومه‌تیشدا به‌شدارن؟هادی عه‌لی وتی" ئێ ڕاسته ئه‌و پرسیاره‌ش حه‌قی خۆیه‌تی بكرێت،به‌ڵام ئه‌و بۆچونه‌ش هه‌یه كه ئایا وه‌رگرتنی هه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆن دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌كات؟به‌ڵام پێمان وایه تا ئێستا پێمان وانیه دۆخه‌كه چاره‌سه‌ربكات."
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به بڕیاری بوون به ئۆپۆزسیۆن بوون ئایا یه‌كگرتوو به‌نیازی بڕیارێكی له‌وجۆره نیه؟وته‌بێژی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی"سه‌باره‌ت به بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بونی یه‌كگرتووی ئیسلامیش ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌رێكه ئه‌گه‌ر بزانین ڕێگاچاره‌یه‌كه و هاوكاری ده‌كات هه‌رێم له‌م قه‌یرانه ده‌ربكات زۆر ئاساییه ئێمه‌ش بڕیار له‌وباره‌یه‌وه ده‌ده‌ین."
وتیشی"ئێمه پێمان باشه له‌گه‌ڵ گۆڕان و كۆمه‌ڵ بگه‌ینه پڕۆژه‌ی هاوبه‌ش،ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به ئێمه‌وه هه‌بێت هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ڕۆژانی داهاتوودا كاری جدی بۆ بكه‌ین."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی سوتانی باره‌گاكانی یه‌كگرتوی ئیسلامی و كوشتنی ئه‌ندامانیان به‌تایبه‌ت مه‌لا هۆشیار ئایا وه‌ك خاڵێك له كۆبونه‌وه‌كاندا له‌گه‌ڵ لایه‌نی حكومه‌تی هه‌رێم باسیان كردووه؟هادی عه‌لی وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتی"ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی بادینان له‌ساڵی ٢٠١١ ڕویداوه و له‌كاتی خۆیدا قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه شوێنه‌واری نه‌ماوه،هه‌رچه‌نده مافی خۆمان وه‌رنه‌گرتۆته‌وه به‌ڵام خۆ ناكرێت ئێمه‌ش وه‌ك شیعه تاهه‌تا هه‌تایه هه‌تا سیانزه قه‌ڕن هه‌ر باسی بكه‌ینه‌وه،به‌ڵام قه‌رزی حیزبی له‌م كوردستانه هه‌ر ده‌فه‌وتێت،ئێستا گرنگ ئه‌وه‌یه ئێمه كارێك بكه‌ین ڕێگه نه‌ده‌ین چیتر ئه‌و كارانه نه‌ك هه‌ر ڕوونه‌كاته یه‌كگرتوو به‌ڵكو ڕوونه‌كاته هیچ حیزبێكی تریش."
وتیشی"سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی مامۆستا هۆشیاریش ئه‌وه له‌دادگا بڕیاری له‌سێداره‌دان بۆ تاوانباران ده‌رچووه ماوه‌ته‌وه جێ به‌جێ كردنی ئه‌و بڕیاره،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌دوا كۆبونه‌وه كه‌شاندی حكومه‌ت هاتنه لامان به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین ئه‌وه‌ش كاری بۆ ده‌كرێت و جێ به‌جێ ده‌كرێت ئێمه‌ش ده‌بێت ڕێز له‌بڕیاری دادگا بگرین چونكه ئه‌و كه‌سانه خۆیان دانیان پێدا ناوه كه ئه‌وان تاوانه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه."