عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت،ده‌ستوه‌ردانی ئێران زۆر به ئاشكرا له‌كاروباره‌كانی شاری سلێمانیدا ده‌بینرێت،ئێران به‌جۆرێك بوونی هه‌یه له‌شاره‌كه كه هێزی به‌وه‌كاله‌تی هه‌یه،سنوره‌كانی بێ ده‌رگاو په‌نجه‌ره‌ن و ده‌رگای سلێمانی بۆ حه‌شدی شه‌عبی هه‌میشه كراوه‌ته‌وه به‌جۆرێك سه‌ركرده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كانی سلێمانیدا ده‌حه‌وێنه‌وه. "
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌كردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌پێگه‌ی گرنگی سلێمانی له‌مێژوودا كرد به‌ڵام سه‌باره‌ت به ئێستای سلێمانی وتی "زۆر به‌ڕوونی ده‌ستوه‌ردانی هه‌رێمی له‌سلێمانیدا ده‌بینرێت،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سلێمانی شارێكی هه‌رێمیه له‌گه‌ڵ ئێران وه ته‌قریبه‌ن سنوره‌كانیشمان بێ ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌یه بۆیه به‌ڕاسته‌وخۆ و ئاشكرا ده‌ست ده‌ستوه‌ردانی ئێران له‌سلێمانیدا هه‌یه.جگه له‌ڕووه سیاسیه‌كه له‌ڕووه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌شه‌وه ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه دابه‌زیوه‌ته ناو پێكهاته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و كه‌سایه‌تیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش. "
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وتیشی "بون و ئاماده‌یی ئێران له شاری سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ی زیاتری ناوێت نه‌شاردراوه‌ته‌وه چونكه ده‌بینین بزاوتێكی موخابه‌راتی له‌شاره‌كه‌دا هه‌یه،بونیان له‌ناوه‌ندی شاره‌كه،ته‌نانه‌ت له‌ڕێكخراو و كۆمه‌ڵه‌كانیشدا بونیان هه‌یه،ڕه‌نگه به‌جۆرێك بیانه‌وێت ئاڕاسته‌شیان بكه‌ن،بونی ئێرانی ڕۆژانه ده‌بینرێت و هه‌ستی پێده‌كرێت. "
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه،له‌باره‌ی بونی هێزی ئێرانی له‌شاره‌كه‌دا وتی "خۆی ئه‌وانه‌ی له‌شاره‌كه‌دا ڕۆڵ ده‌بینن سه‌رانی گه‌وره‌ی سوپای ئێرانین،ته‌نانه‌ت ئێران هێزی به‌وه‌كاله‌تی هه‌یه له‌ناوچه‌كه مه‌به‌ستم حه‌شدی شه‌عبیه،ئه‌مانه نزیكن له‌شاره‌كه. "
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌كه‌ركوكن و له‌هه‌ولێریش نزیكن واته ئێران له‌هه‌ولێرێش بونی هه‌یه؟عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وتی "ڕاسته له‌هه‌ولێر نزیكن به‌ڵام ده‌رگای هه‌ولێر كراوه نیه بۆیان،به‌ڵام ده‌رگای شاری سلێمانی بۆ حه‌شدی شه‌عبی كراوه‌یه و سه‌ركرده باڵاكانی حه‌شدی شه‌عبی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان هۆتێله پێنج ئه‌ستێره‌ییه‌كانی شاری سلێمانیه له شه‌قامه‌كانی سلێمانی ده‌بینرێن."
وتیشی"بێگومان بونی ئه‌وانه له‌سلێمانی بۆ ده‌ست وه‌ردان و ئاڕاسته‌كردنه وه‌هه‌روه‌ها هێزی نه‌رمی له‌شاره‌كه هه‌یه،وه ئێستا مۆدێلێكی تر له‌داگیركردن هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕه‌نگه مۆدێلی ئه‌وه نه‌بێت به‌سوپاوه بچنه شوێنێك داگیری بكه‌ن،به‌ڵكو داگیركردنی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یه‌تی بێگومان ئه‌وه به‌ڕونی به‌فه‌رهه‌نگی سلێمانیه‌وه هه‌ستی پێده‌كرێت كه هه‌ست ده‌كه‌ی فه‌رهه‌نگه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی خۆی نه‌ماوه،گه‌نجی ئه‌م شاره ده‌بینی ڕه‌شبینه،سلێمانی من به‌شاری ڕۆشنبیری و جوانی و فیداكاری تێگه‌یشتم به‌ڵام ئێستا به‌هۆ ئه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگه‌كه‌ی خۆی نه‌ماوه و داگیركراوه له‌م شاره‌دا په‌یكه‌ری عه‌شق ده‌سوتێنرێت،چاڤی لاند ده‌سوتێنرێت."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا به‌ته‌نها فه‌رهه‌نگی سلێمانی داگیركراوه،ئه‌ی سوتانی باره‌گا حیزبیه‌كان و باره‌گای كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی له‌مانگی ڕابردوتر له‌ناوچه‌كانی تری كوردستان وه‌ك هه‌ولێر و دهۆك تاچه‌ند په‌یوه‌ندی به‌داگیركردنی فه‌رهه‌نگی كوردستان به‌گشتی هه‌یه؟
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه به‌ته‌نها وتی"وه‌ڵامه‌كه‌م ڕون بوو له‌پێشتر ."
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری ده‌ست وه‌ردانه‌كانی ئێران له سلێمانی عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن وتی"دوو هۆكار ڕێگه به‌و ده‌ست وه‌ردانه‌ی ئێران ده‌دات،یه‌كه‌م سلێمانی بۆ خۆی ژینگه‌ی حیزبه لێكترازاوه‌كانه،یه‌كێتی له‌هه‌ناوی پارتی ده‌هاتۆته ده‌ر،گۆڕان له‌هه‌ناوی یه‌كێتی هاتۆته ده‌ر،لیستی دیموكراسی و دادپه‌رووه‌ری له‌هه‌ناوی یه‌كێتی، به‌هه‌مان شێوه هاتۆته ده‌ر،كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌هه‌ناوی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی هاتۆته ده‌ر،نه‌وه‌ی نوێ له‌هه‌ناوی گۆڕان هاتۆته‌ده‌ر،هۆكاری دوه‌میش یه‌كێتی لێی به‌رپرسه كه ئیداره‌ی ئه‌م شاره‌ی به‌ده‌سته."
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی حیزبه‌كه‌ی به‌ڕێزت(پارتی دیموكراتی كوردستان)كه پێكهێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمه و له‌پێشوتردا سه‌رۆكی هه‌رێمیش هه‌ر له پارتی بوو چی كردوه بۆ وه‌ستانی ئه‌و ده‌ست وه‌ردانانه‌ی ئێران له‌سلێمانی كه سنوری حكومه‌تی هه‌رێمه؟
عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وتی"ئێمه تاكی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ین،ڕاستیه‌ك هه‌یه كه‌به‌داخه‌وه ده‌ڵێم ڕاسته ئیداره یه‌كیگرتۆته‌وه به‌س ئیراده یه‌كینه‌گرتۆته‌وه،ئیراده‌ی سلێمانی جیا بووه،وه به‌تایبه‌ت دوای ڕوداوه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ر و ته‌راجوع كردن له قودسی كوردستان زیاتر وای كردبێت كه‌سلێمانی دوركه‌وتبێته‌وه و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمدا بڕیاری خۆی نه‌دابێت."