بەرپرسی کۆمیتەی راپۆرتە نیودەولەتیەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ده‌ڵێت،ئێمه‌ش هه‌مان پرسیارمان له‌ڕێكخراوه نێوده‌ڵه‌تیه‌كان هه‌موو كات ئه‌وه‌یه بۆچی هه‌میشه ناوی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا دێت كه‌پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كه‌ن؟"
دیندار زێباری به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕاپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا وتی "ناكرێت بلێین له‌هه‌ر شوێنێك له‌م دنیایه‌دا ئاستی پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌د له‌سه‌د ته‌واوه ته‌نانه‌ت له وڵاتانی ئه‌وروپا و خودی ئه‌مریكاشدا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر به‌مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كرێت ئه‌وه‌ی له‌هه‌رێمی كوردستانیشدا هه‌یه زۆر كه‌مه‌و و تاكه كه‌سیه واته سیستماتیكی نیه هه‌ربۆیه كۆمیته‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وه‌ڵام دانه‌وه و ڕوونكردنه‌وه بۆ ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دامه‌زراوه. "
زێباری وتیشی "مه‌به‌ستی ئه‌و كۆمیته‌یه وه‌رگرتنی تێبینی و ڕه‌خنه‌كانی ئه‌و ڕێكخرا نێوده‌وڵه‌تیانه‌یه به‌جدی و گه‌یاندنێتی به‌سه‌ركردایه‌تی كورد،له‌هه‌مان كاتدا ڕوونكردنه‌وه و ڕاستكردنه‌وه‌یه كه‌هه‌ندێكجار زانیاری نادروست له‌و ڕاپۆرتانه‌دا هه‌یه. "
دیندار زێباری هۆكاری ناوهێنانی هه‌رێمی كوردستانی وه‌ك یه‌كێك له‌و شوێنانه‌ی پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤی تێدا ئه‌نجامده‌درێت؟ وتی"ئێمه‌ش هه‌مان پرسیارمان هه‌یه،به‌ڵام ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه بێت كه‌هه‌رێمی كوردستان وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نیه و له‌گه‌ڵ عیراق ناوده‌هێنرێت،كه ده‌زانرێت هه‌رێمی كوردستان و عیرق له‌وڕوه‌وه زۆر جیاوازن."
به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕاپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌شی وت"هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنه له‌ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كه هاوشێوه‌ی ئه‌مریكا ساڵانه ڕاپۆرتی له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان و ڕه‌وشی مافه‌كانی مرۆڤ هه‌یه كه به(٦٠-٧٠)لاپه‌ره ده‌یخه‌ینه‌ڕوو،جگه له‌و وه‌ڵام و ڕونكردنه‌وانه‌ی ده‌یده‌ینه ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان،زۆر وڵات ئه‌م سیستمه‌ی ئێمه‌یان پێ باشه وه‌ك لوبنان و ئه‌رده‌ن كه‌به‌و شێوه سیستماتیكی و به‌داتا كارده‌كه‌ین."
دیندار زێباری ئه‌وه‌شی وت"ده‌ستخۆشیه‌كی زۆرمان لێكراوه له‌وڵاتان و ڕێكخراوه‌كان چونكه وێنه‌ی حكومه‌تی هه‌رێممان به‌ده‌ره‌وه داوه،وه كارمان له‌سه‌ر كه‌موكوڕی و ڕه‌خنه‌كان كردووه."
هه‌روه‌ها وتی"وه‌ڵامه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیانه تا ڕاده‌یه‌ك جێگه‌ی بڕواپێكردن بووه،وه زۆرجار به‌هۆی وه‌ڵامه‌كانی ئێمه‌وه ئاگادارده‌بنه‌وه له‌و ورده‌كارییانه‌ی له‌ناوخۆدا هه‌ن كه ئه‌وان ئاگادارنین."
دیندار زێباری ئه‌وه‌شی وت"یه‌كێك له‌و ڕه‌خنانه‌ی له‌هه‌رێم ده‌گیرا بریتی بوو له‌وه‌ی پڕۆسه‌ی دادگایی كردن خێرانه‌بوو،به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم له(٢٠١٥و٢٠١٦)هه‌وڵی جدی دا كه دادوه‌ری زیاتر دابمه‌زرێنێت ئه‌و ڕه‌خنه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر بكات و ئێشتا پرۆسه‌ی دادگایی كردنی تاوانباران خێرایه."
سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگیركردنی خه‌ڵك به‌بێ فرمانی دادوه‌ر،دیندار زێباری وتی"وه‌ك یاسا نابێت به‌بێ فرمانی دادوه‌ر هیچ كه‌س ده‌ستگیربكرێت،ئاسایش و دژه‌تیرۆر و ده‌زگای پاراستن له‌ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم به‌یاسا كارده‌كه‌ن هه‌ركه‌س له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌وترێت به‌بێ فرمانی دادوه‌ر ده‌ستگیركراوه ده‌توانن ئێمه و ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و یوئێن ئاگاداربكه‌نه‌وه چونكه ئه‌گه‌ر كه‌یسی ده‌ستگیركردن به‌بێ فرمانی دادوه‌ر هه‌بێت ئه‌وا پێشێلكاری یاسایه و ئێمه به‌توندی دژی ڕاده‌وه‌ستین."
ده‌رباره‌ی پێشێلكارییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ڕۆژنامه‌نوسان،د.دیندار زێباری ڕه‌خنه‌ی له‌ڕۆژنامه‌نوسان گرت كه پابه‌ندی كاری ڕۆژنامه‌وانی و یاسای ڕۆژنامه‌وانی نابن و وتی"ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌كاری ڕۆژنامه‌وانیمان هه‌یه كار به‌و یاسایه ده‌كرێت به‌ڵام هه‌ندێكجار ڕۆژنامه‌نوس له‌و یاسایه لاده‌دات و ده‌ڵێت،نابێت ئیجرائاتی یاسایی به‌رامبه‌ر من بكرێت."
سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی تۆمه‌تباران و بكوژانی ڕۆژنامه‌نوسان و مامۆستایانی ئاینی دیندار زێباری به‌رپرسی كۆمیته‌ی ڕاپۆرته‌نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتی"هه‌ربكوژێك یا هه‌ر لایه‌نێك ڕۆژنامه‌نوسی شه‌هید كردبێت حكومه‌ت لێی به‌رپرسیاره دڵنیام كه هیچ بكوژێكی ڕۆژنامه‌نوسان له‌دادگا ڕزگارییان نه‌بوه به‌زوترین كات دادگایی كراون و توندرین ئیجرائاتیان به‌رامبه‌ر كراوه."