ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌دووری ده‌زانێت به‌غداد له‌م قۆناغه‌دا ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكاته‌وه و باس له ناوه‌رۆكی سه‌ردانی شانده باڵاكه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كات بۆ لای لایه‌نه سیاسیه‌كان."
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌میانی گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا باسی له‌چه‌ند ته‌وه‌رێك كرد،له‌سه‌ره‌تای گفتوگۆكه‌دا ئاماژه‌ی به‌سه‌ردانی وه‌فده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد بۆ لای حیزبه سیاسیه‌كانی هه‌رێم و وتی"ئه‌وان ده‌یانه‌وێت گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد حكومه‌ت له‌گه‌ڵ حكومه‌ت بیكات،بۆ ئه‌مه‌ش فایلێكیان ئاماده‌كردوه كه زیاتر په‌یوه‌ندی به چاككردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه تا بیبه‌نه به‌غداد بۆ گفتوگۆكردن به‌ڵام له‌م كاته‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا به‌غداد ده‌رگای گفتوگۆكانی خۆی له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كاته‌وه یان نا؟
ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتیشی"وه‌فده‌كه بۆچونی حیزبه‌كان له‌وباره‌یه‌وه وه‌رده‌گرن،ئێمه‌ش پێمان وتون ده‌بێت وه‌فده‌كه هه‌موو لایه‌نه‌كانی تێدا بێت چونكه دیاره وه‌ك یه‌كێتی تێبینیمان له‌سه‌ر وه‌فده‌كانی پێشوو هه‌بووه،وه بونی هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌ناو وه‌فده‌كه به‌رامبه‌ر به‌غداش قورسایی كورد زیاتر ده‌كات ڕه‌نگه به‌غداد به‌شێوازێكی تر مامه‌ڵه بكات و سه‌یری وه‌فده‌كه بكات."
وتیشی"هه‌موو ئه‌ندامانی وه‌فده‌كه كه‌سانی حكومین و له‌حكومه‌ته‌وه ده‌ڕۆن،ئه‌گه‌ر به‌غداد ده‌رگای گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌رێم كرده‌وه،پێمان باشه گۆڕانیش له‌و وه‌فده به‌شداربێت."
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا باسی له هۆكاری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرد و وتی"ئێمه ماوه‌یه‌ك به‌غدامان ئیهمالكردبوو خۆمان دور ده‌گرت و نه‌ده‌چوینه به‌غداد ئیتر هه‌ڵه‌كه هی هه‌ردولا بوو هی ئێمه‌ی تێدابوو هی به‌غدادی تێدابوو. به‌ڵام ئێستا ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ی خۆمان ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه و بۆته واقیع به‌غداد هه‌مان مامه‌ڵه‌ی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌كاته‌وه ئێستا پێگه‌ی كورد له‌به‌غداد له‌خراپترین ئاستدایه كورد پێگه‌ی وه‌ك دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس نه‌ماوه به‌غداد وه‌ك ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركه‌وتوو مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێم ده‌كات."
به‌بڕوای به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌غداد له‌م قۆناغه‌دا ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ناكاته‌وه و وتیشی"له‌م كاته‌دا كه عیراق به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڕوات له‌و باوه‌ره‌دا نیم عه‌بادی شه‌قامی عیراقی و عه‌ره‌بی له‌خۆی دوربخاته‌وه و دابنیشێت له‌گه‌ڵ لایه‌نی كوردی چونكه عه‌بادی خۆی بۆ هه‌مان پله و پۆست ئاماده‌كردوه و ئێمه‌ش به‌و ڕیفراندۆمه شه‌قامی عه‌ره‌بیمان له‌خۆمان دوورخسته‌وه."
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد،ئه‌گه‌ر به‌غداد له‌م قۆناغه‌دا ده‌رگای گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكاته‌وه ئه‌وا ته‌نها بۆ یه‌ك شته ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌شه‌قامی عه‌ره‌بی بڵێت كوردمان وا لێ‌كرد ڕیفراندۆم هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه نه‌ك دادگای فیدراڵی وای وت و كێ وای وت.ئه‌گه‌رنا هیچ ئه‌نجامی نابێت"
"كارێكی وامان كرد،میلله‌ته‌كه‌مان توشی ته‌نگانه‌یه‌ك كرد به‌م ڕیفراندۆمه،بێ ئه‌وه‌ی بزانین له‌م كاته‌دا ڕیفراندۆم ئامانجی چیه؟بێ ئه‌وه‌ی دیراسه‌ی بكه‌ین،ئه‌گه‌رنا پێشتر پاڵپشتیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی باشمان هه‌بوو به‌ڵام به‌هۆی ڕیفراندۆمه‌وه ئه‌مریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانمان له‌عیراق له‌ده‌ستدا."ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی وای وت."
ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا وتیشی"ئه‌م دۆخی ڕیفراندۆمه كوردی هێنایه قۆناغی شكست،ئێمه پێشثر دۆخمان شتێكی تربوو ئێستاش شتێكی تره.ئه‌وان وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركه‌وتوو مامه‌ڵه ده‌كات هه‌روایه ئێمه ئه‌و ناوچانه‌مان له‌ده‌ست دا."
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت،كورد له‌م كاته‌دا ته‌نها ڕێگای ئه‌وه‌یه كه په‌نا بباته به‌ر نێوه‌ندگیرێكی نێوده‌وڵه‌تی تا به‌غداد ڕازی بكات به كردنه‌وه‌ی ده‌رگای گفتوگۆكان له‌گه‌ڵ هه‌رێم."
له‌ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكه‌دا ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا باسی له ڕه‌خنه‌كانی حیزبه‌كه‌ی كرد له‌م كابینه‌یه‌ی حكومه‌ت و وتی"ڕاسته ڕه‌خنه‌مان هه‌یه له‌حكومه‌ت،به‌ڵام ڕه‌خنه‌كان به‌ته‌نها هۆكاره‌كه‌ی حكومه‌ت نیه به‌ڵكو وه‌ك حیزب خه‌تای ئێمه‌شی تێدایه كارێكی وامان كردووه حكومه‌تمان له‌ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌كه جێ هێشتووه به‌رنامه‌ی حیزبه‌كه‌ی پێناده‌ین بڵێین بڕۆ كاك قوباد تۆ وه‌ك جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌مه به‌رنامه‌ی یه‌كێتیه له‌ناو حكومه‌ت جێ به‌جێی بكه."