محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان باس له پڕۆژه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات كه دوێنێ پێشكه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد و ده‌ڵێت"ئه‌گه‌ر گوێیان لێبگیرێت و پڕۆژه‌كه‌یان جێ به‌جێ بكرێت ئه‌وا تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌كانی ئێستای هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كات،ئه‌گه‌ر گوێشییان لێنه‌گیرێت ئه‌وا بارودۆخه‌كه خراپتر ده‌بێت و باشتر نابێت و میلله‌ت زیان ده‌كات."
دوێنێ پێنج شه‌ممه وه‌فدێكی باڵای پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیان كرد و به پێی میدیا فه‌رمییه‌كانی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه،گۆڕان پرۆژه‌یه‌كی سێ خاڵی داوه‌ته پارتی دیموكراتی كوردستان.
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ئه‌ندامی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانی وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند"بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێی وایه دوای ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم كه هه‌موو لایه‌ك ئامۆژگاری هه‌رێمیان كرد كه نه‌كرێت به‌ڵام هه‌ركرا،ئه‌و ناوچه ناكۆكانه‌ی له‌ده‌ست كورد بوون له‌ده‌ست چوون،ئه‌و نه‌وته‌ی كه‌ده‌فرۆشرا له(٥٠%)ی له‌ده‌ستی هه‌رێمدا نه‌ماوه كه‌جاران به‌وه‌شه‌وه نه‌یان ده‌توانی موچه بده‌ن،هه‌موو ئه‌وان بارودۆخێكی خراپی له‌هه‌رێمی كوردستان هێناوه‌ته كایه‌وه و سه‌ختر بووه،ئێمه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ین یا ئه‌وه‌تا ڕایگرین ئه‌و بارودۆخه مه‌ترسیداره یاخود باشی بكه‌ین،پڕۆژه‌كانی ئێمه بۆ ئه‌وه‌یه."
وتیشی"ناوه‌رۆكی پرۆژه‌كه‌مان چاكسازی و شه‌فافیه‌ته،وه هه‌وڵدانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ڕێگای گفتوگۆ به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌رێم و به‌غداد."
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم بێ ئه‌وه‌ی ئاماده‌بێت ئاماژه به‌و لایه‌نانه بكات كه‌له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه ڕێك كه‌وتوون،به‌ته‌نها وتی"ئێمه پێمان وایه ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه دوو سێ لایه‌ن له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوین ته‌نها شێوه‌یه كه ئێمه ئاماده‌ین مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌ین."
محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم ته‌ئكیدی له‌سه‌ر داواكاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كرده‌وه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی،ڕایگه‌یاند"پێمان وایه ده‌بێت حكومه‌تێكی ڕزگاری نیشتمانی پێكبهێنرێت له‌م قۆناغه‌دا وه له‌ڕێگای داموده‌زگا شه‌رعیه‌كانه‌وه چاودێری له‌سه‌ر بكرێت چونكه چاره‌سه‌رێكی تاڕاده‌یه‌كی باشی كێشه‌كانی ئێستا ده‌كات."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان وتیشی"هه‌ر خۆی ماوه‌كه كه‌مه،ماوه‌ی حكومه‌ت بۆ هه‌شت مانگ درێژكراوه‌ته‌وه داوامان كردوه به زوترین كات ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌شمان كردووه جێ به‌جێ بكرێت چونكه ئه‌گه‌ر جێ به‌جێ نه‌كرێت بارودۆخی هه‌رێم خراپتر ده‌بێت باشتر نابێت،ئه‌گه‌ر گوێ بگرن له‌قازانجی میلله‌ته ئه‌گه‌ر گوێش نه‌گرن ئه‌وا بابه‌تێكی تره وه ئه‌وكاته‌ش هه‌ڵوێستی خۆمان دیاریده‌كه‌ین."
هه‌روه‌ها وتی"له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌تین و له‌په‌یوه‌ندیداین،له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامیش كۆبونه‌وه و دیدارمان هه‌یه به‌س جارێ شتێكی وانیه."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كێ ئه‌و پڕۆژه‌یه جێ به‌جێ بكات له‌كاتێكدا بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات،محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی"ئێمه ده‌ڵێین ئه‌مه پڕۆژه‌یه‌كه جێ به‌جێ كردنی كێشه‌كانی هه‌رێم تا ڕاده‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر ده‌كات.ئیتر ئه‌وه بۆچونی ئێمه‌یه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم."
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر داواكاری ئه‌وان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی جێ به‌جێ كرا كام لایه‌ن پێكی ده‌هێنێت و كام لایه‌ن به‌شداری تێدا ده‌كات؟محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم وتی"ئه‌وه‌یان جارێ نازانم،ئێمه پڕۆژه‌ی خۆمان داوه ئه‌مه ته‌نها ڕێگایه بۆ چاره‌سه‌ر،ئیتر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه وه‌ختی زۆر نیه."
له‌لایه‌ك گۆڕان داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت ده‌كات به‌ڵام تا ئه‌م ساته‌ش وه‌زیره‌كنی له‌ناو ئه‌و حكومه‌ته‌ن و ئاماده‌نین ده‌ست له‌كاربكێشنه‌وه،محه‌مه‌د تۆفیق ڕه‌حیم له‌وه‌ڵامدا وتی"بڕیاری كشانه‌وه‌ی وه‌زیره‌كان بڕیارێكه ده‌بێت جڤاتی نیشتمانی بیدات."