ژماره‌ی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته(١٣٣)بریندار و شه‌ش حاڵه‌تی مردنیش تۆماركراون جگه له‌وه‌ی زیاتر له(٣٠٠)كه‌س به‌هۆی شڵه‌ژانی ده‌رونیه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه كه بومه‌له‌رزه گرتونیه‌تیه‌وه.ئه‌مه‌ش به‌پێی وته‌ی وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان."
د.خالس قادر وته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به‌ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند"به‌هۆی بومه له‌رزه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوه‌وه(٤)حاڵه‌تی مردن له ده‌ربه‌نیخان تۆماركراوه،دوو كه‌سیش له گه‌رمیان گیانیان له‌ده‌ستداوه،كۆی برینداره‌كانیش به‌حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌كانه‌وه(١٣٣)برینداربوه له‌گه‌ڵ،(٣٠٠)كه‌سیش به‌هۆی شڵه‌ژانی باری ده‌رونیه‌وه سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كانیان كردووه"
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وتیشی"تا ئێستا حكومه‌تی عیراقی و هیچ وڵاتێكی ده‌ره‌وه هاوكاری پزیشكی تایبه‌تیان بۆ هه‌رێمی كوردستان نه‌ناردووه به‌ڵام هه‌رێمی كوردستان پێداویستی پزیشكی له‌و ڕوه‌وه هه‌بووه."
وتیشی"به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له‌و شوێنانه‌ی كه بریندار زۆره پێویستمان به هاوكاری پزیشك ده‌بێت،وه تیمه‌كانی ته‌ندروستیمان ده‌چنه ئه‌و شوێنانه‌ی قوربانی زۆره بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی ته‌ندروستی پێویست ده‌گرنه‌به‌ر."