Accessibility links

هۆشەنگ وەزیری: ئەمەریکا فشاری لەسەر بەغداد دەستپێکردووە

  • یه‌حیا به‌رزنجی

دوا بەدووای ئەو روداوە سیاسی و سەربازییانەی لە عیراق روویاندا، بالانسی هێز بە تەواوەتی لە ناوجەکە گۆڕاوە، بە تایبەتی هەرێمی کوردستان لە ئەوجی بەهێزیدا بوو، لە دووای ریفراندۆم توشی شکستێکی سیاسیو ئابووری و سەربازی بووەتەوە، لە بەرامبەردا حکومەتی عێڕاق لە ئەوجی بەهێزیدایە ، تاوەکو ئێستا روون نییە رەوشی ئەو گفتوگۆیانەی گوایە لە نیوانیاندا روودەداو کەی دەست پێ دەکات. نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی هۆشەنگی وەزیری لەو بارەیەوە دەڵیت "باوەڕم نییە کە گفتوگۆ سەرکەوتوو بێت تاوەکو عێڕاق بە چاوی سەرکەوتوو دۆراو لە هاوکێشەکە بڕوانێت، لایەنی کوردیش دەبێت یەک گوتار بێت کاتێک دەچیتە هەر گفتوگۆیەکەوە."

وەفدی کوردی کە هێشتا روون نییە نوێنەرەکانی کێن؟ بەلام سەرۆکو جێگری حکومەتی هەرێم ئەو دوو کەسەن کە ئەمەریکاش باسی کردوون کە ئەوان بکەونە گفتوگۆوە لەگەڵ عێراق، بەلام لە ناوخۆی هەرێمەکە سەرنجی زۆر بلاو دەبنەوە لەسەر ئیدارەی ئەو حکومەتەو وەفدەکانی تری گفتوگۆ کە لە رابردوو کردویانەو هیچ ئاکامیکی نەبووە، ئەو حکومەتە بە شکست خواردوو ناو دەبەن، لەو بارەیەوە هۆشەنگ لای وایە بیر کردنەوە لە دەموچاوی سیاسی تر باشترە، چونکە 26 ساڵی حوکمڕانی حکومەتی هەرێم ئەوەمان پێ دەڵیت "گرفتەکە لەوەدایە لە دووای وەفاتی بەڕیز تاڵەبانی و دەست لە کارکێشانەوەی مەسعود بەرزانی ، دوو دەموچاوی تر لەو دوو بنەماڵەیە دەبنەوە بە سەرۆکار کردنی گفتوگۆکانی هەرێم لەگەڵ عیڕاق، کە لە هەمان مەدرەسەی سیاسی پەروەردەبوون."

رۆڵی ئەمەریکا نادیدە ناکرێت لەو گفتوگۆیانە، هەرچەندە هەست دەکرێت ئەمەریکا لەو روداوانەی نێوان هەولێر وبەغداد تا رادەیەک رۆڵی ناڕوونە، هۆشەنگ لەو بارەیەوە وتی "ئەمەریکا پشتی کوردی بەر نەداوەو لە رێگەی وەزارەتی دەرەوە، داوای دەست پیکردنی گفتوگۆ دراوە، ئەمەریکاش دەستی بە فشار دروست کردن کردووە لەسەر عەبادی، لەو باوەڕەدام لە چەند هەفتەی ئایندە وتوێژ دەست پێ دەکات."

XS
SM
MD
LG