Accessibility links

عوسمان گوڵپی: ئەگەر خۆپیشاندانەکان بەشێوازی شارستانی نەکرا ئەوا تەقینەوەی جەماوەری روودەدات


ناڕەزایی و خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی و چەند شارۆچکەیەکی دیکە دەستیێکردەوە، ئەمڕۆ بەشێک لە مامۆستایانی سلێمانی بە هۆی پێنەدانی موچەکانیانەوە خۆپیشاندان و ڕێپێوان ئەنجامدا. ساڵی ڕابردوو مامۆستایانی ناڕازی چەند مانگێک بایکۆتی پڕۆسەی خوێندنیان کرد لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڵام پاش چەند مانگێک بەهۆی شکانی بایکۆت لەلایەن زۆرینەی مامۆستایان و گەڕانەوەیان بۆ هۆڵەکانی خوێندن ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بڕیاری شکانی بایکۆت و خۆپیشاندانەکانیان دا. بە بڕوای زۆرێک لەچاودێران و بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە ئەگەر داواکارییەکانیان وەڵامنەدرێتەوەو جێبەجێ نەکرێت ئەوا ناڕەزاییەکان گەورەتر و بەرفراوانتر دەبن.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ یەکێک لە ڕێکخەراکانی خۆپیشاندانەکە بەڕێز عوسمان گوڵپی سازکردووە...

عوسمان گوڵپی دەڵێت "ئێمە رامانگەیاند حکومەتی هەرێمی کوردستان لەماوەی ئەم 26 ساڵەی رابردوودا شکستی خواردووە."

ئەو دەڵێت بەداخەوە کە "پارێزگاری سلێمانی بە وەکالەت دوێنێ ترسی خستە دڵی هاوڵاتیانەوە بۆئەوەی بەشداری نەکەن و وتی رێگە بەهیچ خۆپیشاندانێک نادەیەن."

سەبارەت بە بارودۆخی ژیانی مامۆستایان عوسمان گوڵپی وتی "مامۆستایان بە تایبەتی ئەوانەی لەدەرەوەی شارن پارایان پێ نیە بگەڕێنەوە بۆ قوتابخانەکانیان."

دەشڵێت "ئێمە هەوڵماندا بایکۆت تەنها مەکتەبەکان نەگرێتەوە، بەڵام لەچوارچێوەی ئەو 12 رۆژەدا مەکتەب و فەرمانگەکانیش دەگرێتەوە."

هاوکات دەڵێت "ئەگەر بەشێوازی شارستانی نەکرا، تەقینەوەی جەماوەری روودەدات، هیوادارین روونەدات."

XS
SM
MD
LG