Accessibility links

ئەمەریکا لە نێو پـێشهاتەکانی هەرێمی کوردستاندا


هەرچەندە حکومەتی ئەمەریکا هەتا دوا سات هەوڵی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان دا ڕیفراندۆمەکەی 25 ی مانگی نۆ ئەنجام نەدەن، بەڵام ئەم هەوڵە و هەوڵەکانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی بە گشتی هیچیان سوودیان نەبوو لە قایلکردنی دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ ئەم مەبەستە.

دوا جار ڕیفراندۆمەکە سازکرا و بەپـێی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ڕاپـرسی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی نزیکەی 93% دەنگدەران بە بەڵێ دەنگیان بۆ سەربەخۆیی دابوو. ئەم هەنگاوەی هەرێم کاردانەوەیەکی ئێجگار توندی لێکەوتەوە لە لایەن بەغدا و وڵاتانی دراوسێ و لە یەکەم کاردانەوە گەشتە ئاسمانیـیەکان بۆ هەردوو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سلێمانی ڕاگیران و بە دوایدا هێرشە بەرفراوانەکەی کە لە شەوی 15 لەسەر 16 ی ئەم مانگە دەستیپـێکرد و لە ماوەیەکی کورتدا هێزەکانی حەشدی شەعبی و لەشکری عێراق توانیان ناوچەیەکی فراوان کۆنترۆڵ بکەن کە لەوەتای ڕوخاندنی ڕژێمی سەدام حسێنەوە، حکومەتی عێراق ئەو دەسەڵاتەی تیایاندا نەبوو، هەر لە خانەقینەوە هەتا شنگاڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای موسڵ.

ئەم شکستە گەورەیەی دووچاری هەرێمی کوردستان بوو، وەهای لە هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم کرد ئۆباڵی ئەو شکستە بخەنە ئەستۆی یەکتر و تەنانەت هەندێک هەن ئەمەریکاش تاوانباردەکەن بەوەی خیانەتی لێکردوون، ئەمەش لە کاتێـکدا ئەمەریکا بە نهێنی و بە ئاشکرا لە ئاکامە مەترسیدارەکانی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکە ئاگاداری کردبوونەوە.

لەگەڵ ئەمانەشدا ئەمەریکا لە بەیانـنامەیەکی وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند جێ ناکۆکی لەسەرەکان وەک خۆیان دەمێنەوە هەتا ئەو کاتەی بەپـێی دەسـتوری عێراق یەکلایی دەکرێنەوە، بەڵام جەختی لەوەش کردەوە هەرێمی کوردستان بەشێکی دانەبڕاوە لە عێراق.

پـرسیار لێرەدا ئەوەیە لە پاش ئەم پـێشهاتە تاڵانەی دووچاری هەرێمی کوردستان بووە، دەسەڵاتدارانی هەرێم دەتوانن چی بکەن؟

ئەمەریکا و کۆمەڵی نێودەوڵەتی چۆن قایل بکرێنەوە لەوەی پاڵپشتی هەرێم بکەنەوە لە کاتێکدا هەرێم زۆر بەبێ باکانە داخوازیەکانی پشـتگوێ خستن.

ئەمە بابەتی بەرنامەیەکی تایبەتە و ئەم بەڕێزانە میوانەکانن:

دکتۆر کرمانج گوندی، پـرۆفیسۆر لە زانکۆی تێنسی ستەیت.
کامەران کەرکوکی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لەسەر لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان.
محەمەد عوسمان، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی یەکێتی نشتیمانی کوردستان.

please wait

No media source currently available

0:00 0:47:24 0:00

XS
SM
MD
LG