Accessibility links

سیاوه‌ش ئۆویسی: ئه‌گه‌ر کورد له باشور نتوانێت نێوماڵی خۆی ڕیکبخات ناتوانێت ڕیفڕاندۆمی سه‌رکه‌وتووی هه‌بێت


سیاوه‌ش ئۆویسی
سیاوه‌ش ئۆویسی

مەولود چاوش‌ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا چوارشەممە گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و لەوێ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ ئیبراهیم جەعفەری هاوتا عێراقیـیەکەی گوتی لەگەڵ عێراقدا کاردەکەن بۆ شەڕی دژی هەموو گروپە چەکدار و تێرۆرستیـیەکان و تورکیا بە هەموو توانایەکیەوە پاڵپشتی عێراق دەکات بۆ نەهشتنی پەکەکە لەسەر خاکەکەی کە جێی مەترسیـیە بۆ سەر یەکپارچەیی خاکی عێراق.

گوتیشی هەرێمیان بە ڕاشکاوانە ئاگادارکردووەتەوە لەو هەڵانەی کردوونی، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاڵای هەرێم لە دامودەزگا فەرمییەکانی کەرکوک کە بە گوتەی خۆی کارێـکە پـێچەوانەی دەستوری عێراقە. گوتیشی بڕیاری ئەنجامدانی ڕیفراندۆمیش ئەویش بڕیارێـکی هەڵەیە و کاربەدەستانی هەرێمیان ئاگادارکردووەتەوە، وە ئەمڕۆش کە سەردانی شاری هەولێر دەکات جارێکی دیکە ئاگادارکردنەوەکەی تورکیا دووبارە دەکاتەوە.

هەروەها لە بارەی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستانەوە گوتی چاوەڕێی دەکەن هەولێر لە بڕیاری ڕیفراندۆمەکە پاشگەزببێتەوە و بە ڕوون و ئاشکرایی ئەم بڕیارەی هەڵبوەشێنێتەوە.

له هه‌مانکاتدا سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند شیانی هەیە لە هەر کاتێـکدا لەگەڵ ئێراندا ئۆپەراسیۆنی هاوبەش لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پـژاک) ئەنجام بدەن.

گوتیشی پژاک باڵی ئێرانی پەکەکەیە و ئەوان بەردەوام زیان بە تورکیا و ئێران دەگەیەنن، بۆیە هاوکاریـیەکانی نێوان ئەنکەرە و تاران وەها دەکەن بە شێوەیەکی خێراتر و لە ماوەیەکی کورتدا ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی پەکەکە و پـژاک ببنەوە.

ئەم ڕاگەیاندنەشی پاش ئەوە دێت کە سەرۆکی ستونە لەشکرییەکانی ئێران سەردانی تورکیای کرد و هاووڕایی خۆشیان دەربڕی دژ بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی.

هه‌ندیک له چاودیران ده‌لین ڕەنگە ئەمە تەنها ڕێکەوتنێک بێت و لە ڕاستیدا هێرشیکی لەو جۆرە نەبێت چونکە هێشتا بەرژەوەندییەکانیان لە سوریا جیاوازە.

ئەردۆغان گوتی سەبارەت بە هاوکاری نێوان ئەنکەرە و تاران لەگەڵ جەنەڕاڵ محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی لەشکری ئێران وتووێژیان کردووە و جەختیان لەسەر زیاترکردنی هاوکاریـیەکانی نێوانیان کردووەتەوە.

بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م باسه له‌گه‌ڵ بەڕێز سیاوه‌ش ئۆویسی، لێکۆڵه‌ری سیاسی دانیشتووی تۆرێنتۆ وتووێژمان کردوه.

XS
SM
MD
LG