Accessibility links

ئیبراهیم عەباس: لیستی نەوەی نوێ دەیەوێت دەسەڵاتی هەرێم بگرێتە دەست


ئیبراهیم عەباس ئەندامی ئەنجومەنی لیستی نەوەی نوێ دەڵێت:دەمانەوێت دۆخی ئێستا و واقیعی هەرێمی کوردستان بگۆڕین و دەسەڵات بگرینە دەست و ئەگەر گۆڕان لە پێشتر کە کاک نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕان پەلەی نەکردایە بێگومان ئێستا واقیعی کوردستانیان گۆڕیبوو.

سەرەتای ئەم مانگە (شاسوار عەبدولواحید) کە پێشتر کەمپینێکی ڕاگەیاندبوو بەناوی کەمپینی نەخێر لە ئێستادا بۆ ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان،لیستێکی لەژێر ناوی (نەوەی نوێ) بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێم ڕاگەیاند.

ئیبراهیم عەباس ئەندامی ئەنجومەنی لیستی نەوەی نوێ لەوتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت کارەکانی لیستی نەوەی نوێ جیاوازە لە کەمپینی نەخێر،چونکە ئێمە لەم لیستەدا تموحێکی سیاسیمان هەیە بۆ وەرگرتنی دەسەڵاتی ئەم هەرێمە کە ٢٦ساڵە گیرۆدەیە بەدەست کۆمەڵێکەوە، ئەگەر دەسەڵاتیش نەگرینە دەست دەبینە ئۆپۆزسیۆنێکی بەهێز .

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی لیستی نەوەی نوێ دەڵێت:بۆ ئەمجارە وەک پێشتر نابێت لەهەولێر و دهۆکیش بانگەشە بۆ لیستەکەمان دەکەین،پێشتر بۆ کەمپینی نەخێر پارتی دەیتوانی زۆر بە ئاسانی تۆمەتی خیانەت بداتە پاڵمان بەس ئەمجارە وەک لیستی هەڵبژاردن بەپێی یاساکانی کۆمسیۆن تۆمارکراوین و بانگەشەی لیستەکەمان لەهەموو شوێنێکی کوردستان دەکەین.

ئیبراهیم عەباس وتیشی:پاش بڵاوکردنەوەی ئاگاداری لەڕێگای ئۆنلاینەوە بۆ خۆ تۆمارکردن ژمارەیەکی بەرچاو لەخەڵک هەر لە ئەمریکاوە تا دهۆک و هەولێر خۆی تۆمارکردوە و لەسەر و چاوەڕوانی ئێمەوەیە ژمارەکە(بێ ئەوەی ئامادە بێت ڕێژەکە بڵێت).

لەبارەی پێشبینی لیستی نەوەی نوێ بۆ ئەو ڕێژە دەنگ و کورسیانەی لەهەڵبژاردنەکان دەیهێنن، ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی لیستی نەوەی نوێ وتی:ناتوانم ڕێژە بڵێم بەڵام پێشبینی دەکەین لە %١٠ بهێنین و ئەوەش دەزانین موفاجەئە دروست دەکەین.

دوێنێ سلێمان مستەفا جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لەمیانی وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتی:پاش پێدانی یەک مانگ وەک مۆڵەت بۆ لیستەکان بۆ پێشکەشکردنی کاندیدی سەرۆکایەتی هەرێم هیچ لیست و لایەنێک لەو ماوە یاساییە کاندیدی خۆی پێشکەش نەکردووە.

ئیبراهیم عەباس دەڵێت کاتێک هەڵبژاردن تەواو بوو سێ رۆژی پێ چوو تا ئەنجامەکان ڕاگەیەنرا وە دواتر کات نەما لەبەردەمماندا،ئەگەرنا ئێمە دوو کاندیدمان هەبوو بۆ ئەو پۆستە،کاندیدی ئەی و کاندیدی بی.

ئیبراهیم عەباس ئەندامی ئەنجومەنی لیستی نەوەی نوێ سەبارەت بەو پرسیارەی یەک مانگ مۆڵەت هەبوە بۆ پێشکەش کردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم بۆچی کات هەبوو بۆ تۆمارکرنی لیستەکەیان بەڵام کاتیان لەبەردەم نەما بۆ پێشکەش کردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم؟ وتی ڕاستە ڕەنگە ئەوە ڕەخنەیەک بێت بەڵام تۆمارکردنی لیستەکان وەک ڕۆتیناتی لێهاتبوو ،وەک کاندیدی سەرۆکایەتی هەرێم نەبوو بەکۆمەڵێک فلتەردا تێپەڕییایە و کاتی زۆری دەویست.

XS
SM
MD
LG