Accessibility links

ئەندامێکی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی بۆ دادپەروەری باس لە هۆکاری پـێکهێنانی لیستەکەیان دەکات


د. ئارام حەمە مینا ئەندامی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی بۆ دادپەروەری باس لە هۆکاری دروستکردنی لیستە نوێییەکەیان و ئەرکەکەیان دەکات و دەڵێت لە بنەرێتدا لیستەکەمان پێی وایە کێشێکانی ئێمە لەنەبونی دادپەروەری و دیموکراسیەوە سەرچاوەی گرتووە ڕاستکردنەوەی ئەو هەموو نادادپەریەی کە هەیە وە دابین کردنی ژیانێکی شەرەفمەندانە بۆ تاک لە گرنگترین ئەرکەکانی ئێمەیە

مانگی ڕابردوو (د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح) جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی لیستێکی نوێی بۆ بەشذاری کردن لەهەڵبژاردنە وادە بۆ دیاریکراوەکەی سەرەتای مانگی داهاتوو ڕایگەیاند لەژێر ناوی (لیستی هاوپەیمانی دیمکراسی بۆ دادپەروەری.

د. ئارام حەمە مینا ئەندامی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی بۆ دادپەپەروەری لەمیانی وتووێژێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت:بەدەیان هەزار کەسی خەڵکی کوردستان لەدەوری لیتەکەمان کۆبۆتەوە، کاراکتەرە دیارەکانی ئەو لیستەش ئەوانەن کە بڕوایان بەدادپەروەری هەیە

د. ئارام حەمە مینا جەخت لەوەدەکاتەوە ،کە لیستەکەیان دەنگێکی زۆر دەهێنێت و دەشڵێت، هەموو ئەو کەسانەی بیست و شەش ساڵە گیرۆدەی ئەم دەسەڵاتەن، هەموو ئەو کەسانەی بڕوایان بەدادپەروەری هەیە دەنگ بە لیستەکەیان دەدەن.

د.بەرهەم ئەحمەد ساڵح کە سەرۆکایەتی لیستە نوێیەکە(لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی بۆ دادپەروەری)دەکات تا ئێستاش جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و لەدەرەوەی ئەو حیزبە لیستە نوێیەکەی ڕاگەیاندووە بێ ئەوەی بە فەرمی واز لەو حیزبە بهێنێت کە بەشێک لەچاودێران ئەمە وەک ڕەخنە ئاراستەی ناوبراو دەکەن و هەندێکیش لەوانە پێیان وایە ئەوە تاکتیکە بۆ هێنانی دەنگ و دواترا یەکگرتنەوەی لەگەڵ لیستەکەی یەکێتی.

بەڵام د. ئارام حەمەی مینا وەڵامی هەیە بۆ ئەو ڕەخنانە و دەڵێت:ئێشتا ناونیشانی فەرمی د.بەرهەم سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسیە بۆ دادپەروەریە ،وە کێ دەڵێت دەستی لەکار نەکێشاوەتەوە؟وە هەر کاراکتەرێک خەیاڵی ئەوەی هەبێت کە پاش دەنگ هێنان بچێتەوە لیستێکی تر ئەوە دورە لە مۆراڵی سیاسی.

XS
SM
MD
LG