Accessibility links

مونا قەهوەچی: بەشێک لە سەرکردەکان لە ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان تەنها گوێ دەگرن و قاوەدەخۆنەوە و دواتر لە شاشەکانەوە خۆیان دەردەخەن


مونا قەهوەچی جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی باس لەو بەربەستانە دەکات کە بۆ هاتنە پێشەوەی ژنان لەکایە سیاسیەکان لەلایەن کۆمەڵگا و پارتە سیاسیەکانەوە دروست دەکرێت و دەڵێت حەسادەتی پیاوان ڕێگرە لەبەردەم هاتنە پێشەوەی ژنان هەرئەم حەسادەتەش وای کرد هیچ خانمێک نەتوانێت ببێتە ئەندام لە ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکانی کوردستان.

لەم وتووێژە تایبەتیەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا مونا قاوەچی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی چاکسازی تورکمانی کە لەهەمنکاتدا جێگری سەرۆکی حیزبەکەیەتی باسی لە هۆکاری کەمی بەشداری خانمان کرد لەناو حیزبە سیاسیەکان و ناوەندی دەسەڵاتدا وتی تا ئێستا کۆمەڵگ کە بەو جۆرەیە کە ئەرکی خانمان تەنها ماڵ پاککردنەوە و منداڵ بەخێوکردنە و ڕێگا نادەن ئاگرەت بێتە پێشەوە.

وتیشی هۆکاری سیاسیش هەیە بۆ نمونە پیاوان لە حیزبە سیاسیەکان تموحی گەورەیان بۆ خۆیان هەیە ڕێگە نادەن خانمان بێنە پێشەوە ئەویش هەموی بەهۆی حەسادەتەوەیە.

پێشتر مونا قەهوەچی ئەندامی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم بوو، ئەو باسی لەوەکرد تەنانەت حیزبە تورکمانیەکانیش دژایەتیان کردوە و وایان لێکردوە کە بەشداری کردن لە کۆبونەوەکان بکرێتە سەرە ئەمەش وای کردوە نەیتوانیوە هەموو کۆبونەوەکانی ئەنجومەنەکە بەشداری بکات.

وتیشی جەنابی سەرۆکی هەرێم بونی منی وەک خانمێک لەو ئەنجومەنە زۆر بەلاوە گرنگ بوە و زۆری پێخۆش بوە خانمان بێنە پێش و تەنانەت من ڕای تایبەتی خۆم لە کۆبونەوەکان وتوە و گوێیان گرتوە بەڵام خۆ هەموو سەرکردەیەک ئەمە قبوڵ ناکات بەم شێوازە بەشداری خانمان.

قەهوەچی ئاماژەی بەوەکرد:هەموو حیزبەکانی کوردستان بەجیاوازی نەتەوە و ئاین و پەیرەویانەوە خاڵی هاوبەشیان ئەوەیە کە بەربەست لەبەردەم پێشکەوتنی ئافرەت و هاتنە پێشەوەیان دادەنێن.

مونا قەهوەچی ڕەخنەی لە ئەنجومەنی باڵای پارتە سیاسیەکان کرد کەدوای ڕیفراندۆم دروست بوە و وتی هیچ خانمێک ئەندام نیە لەو ئەنجومەنە ئەویش تاکە هۆکار بەهۆی حەسادەتەوە بوو بەرامبەر خانمان و تەنانەت داواشمان کردوە کە خانمان لەو ئەنجومەنە ئەندام بن بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەداوینەتەوە.

جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمانی(مونا قەهوەچی) ڕەخنەی لە بەشێک لەسەرکردەکان گرت کەسەرەڕای ئەوەی ڕێگرن لەبەردەم هاتنە پێشەوەی خانمان بەڵام بەوتەی ئەو هەرئەو سەرکردانە لەناو کۆبونەوەکان بەتەنها دادەنیشن و گوێ دەگرن بێ ئەوەی یەک وشە بڵێن تەنها قاوە دەخۆنەوە ،بۆ ئەوەی دواتر لەشاشەی تیڤیەکانەوە دەربچن.

XS
SM
MD
LG