Accessibility links

محەمەدی حاجی مەحمود: ئەگەر گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا ئەنجامی هەبوو ڕەنگە ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی پێی بچێت


محەمەدی حاجی مەحمود
محەمەدی حاجی مەحمود

محەمەد حاجی مەحمود ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان باس لەپێکهێنانی ئەنجومەنەکە و کارەکانی دەکات و هاوکات باس لە دۆخی هەرێمی کوردستان و کاردانەوەکان لە دوای ڕیفراندۆم و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی دەکات.

محەمەدی حاجی مەحمود لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت ئەنجومەنی سەکردایەتی سیاسی کوردستان جیاوازە و دەسەڵاتی یاسادانانی نیـیە، ئەگەرچی من لەگەڵ ناوەکەی نەبووم بەڵکو پێم باشبوو ناوی ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی کوردستان بێت.

لە بارەی ڕەخنەکانی بەشێک لە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت نوێنەرەکانی یەکێتی لە ناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی سیاسی هیچ گلەیـیەکیان نەبوو، باشتربوو هەر ڕەخنەیەک لەو ئەنجومەنە لە ڕێگای نوێنەرەکانی یەکێتی خۆیەوە بوایە.

محەمەدی حاجی مەحمود باس لەو دۆخ و کاردانەوەکان دەکات کە لە دوای ڕیفراندۆم بۆ هەرێمی کوردستان دروستبووە و دەڵێت ڕیفرندۆم هەنگاوێکی دروستی هەرێمی کوردستان بوو کە جێ بەجێی کرد، کورد کاتێک بڕیاری ڕیفراندۆمی دا کە بەغدا هەموو دەرگاکانی لەسەر هەرێمی کوردستان داخست.

لە بارەی کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆوە محەمەدی حاجی مەحمود دەڵێت عێراق وای دەزانی ئێمە لەیەکەم ڕۆژەوە دەوڵەتی سەربەخۆ ڕادەگەیەنین،نەخێر دوای ئەوەی ڕیفراندۆم ئەنجامدرا ئەوە بوو بە وەرەقەیەکی بەهێز بەدەست کوردەوە ئیتر بۆ جێ بەجێ کردنی داخوازییەکانی کورد و جێ بەجێ کردنی دەستوری عێراقی بە شێوازێکی نوێ دەچینە گفتوگۆکان لەگەڵ بەغدا.

هەروەها وتیشی تا فشارەکان لەسەر کورد زیاتربێت، تا ئەو پەرلەمانەی بەغدا وەک موعەسکەر وابێت ئەوا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ پێشتر دەکەوێت.

وتیشی بەڵام ڕەنگە ئەگەر لەگەڵ بەغدا گفتوگۆکانمان ئەنجامی هەبوو ئەوا ڕەنگە دەوڵەتی کوردی پێی بچێت و ماوەیەک دابنێین بڵێین لەو ماوەیەدا بەشێوازی کۆنفیدراڵی دەبین، هەروەک ئێستا سەرۆکی فەرەنسا و عێراق پێشنیاریان بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد کردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:13 0:00

XS
SM
MD
LG