Accessibility links

بەڵێ بۆ سەربەخۆیی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانە

  • VOA News

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپـرسی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجامە بەرایـیە فەرمیەکانی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی دووشەممە ڕاگەیاند، دەڵێت دەنگی بەڵێ بۆ سەربەخۆیی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بە ڕێژەی 92.73%.

بەپـێی کۆمسیۆنەکە ژمارەی ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەبووە 4 ملیۆن و 581 هەزار و 255 دەنگدەر بووە، 3 ملیۆن و 305 هەزار و 925 دەنگدەر دەنگیان داوە، واتە بە ڕێژەی 72.16 % خەڵکی بەشداری کردووە.

هەروەها 40 هەزار و 11 دەنگ پـوچەڵکراوەتەوە و 9 هەزار 368 ورەقەی دەنگدان بە سپـێتی خراونەتە نێو سندوقەکانی دەنگدانەوە. ژمارەی دەنگی دورخراوە 170 هەزار و 611 دەنگ. ژمارەی دەنگی دوروست 3 ملیۆن و 85 هەزار و 935 دەنگ.

ژمارەی ئەو دەنگدەرانەی بە بەڵێ دەنگیان داوە 2 ملیۆن و 861 هەزار و 471 دەنگ بووە کە دەکاتە 92.73%. و 224 هەزار و 468 دەنگ بە نەخێر دەنگیان دابوو کە دەکاتە 7.27%.

XS
SM
MD
LG