Accessibility links

سەباح یاسین: پێدەچێت بارزانی لەم پـرسی ڕیفراندۆمە گەرنتییەکی لە لابێت


سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعود بەرزانی بۆ شاری سلێمانی و پێشکەش کردنی وتارێکبۆ ئاپۆرای خەڵک لە یاریگای سلێمانی، هاوکات بوو لەگەڵ نزیک بوونەوەی کاتی ریفراندۆم لە25 ی ئەیلول کە رۆژی دیاری کراوی راپرسییەکەیە.

ماوەیەکی زۆرە بارزانی سەردانی شاری سلیمانی نەکردووەو لە گرت بونەوەیەکی جەماوەریدا وتار بدات، لە مەڕ ئەو پرسەو لێکدانەوەی ئەو سەردانەو دەرهاویشتەکانی، نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی سەباح یاسین دەڵیت "پاش ئەو دابڕانە ئایا مەسعود بارزانی هاتووە وەک ئەو باوکە گوێ لە خەڵکەکەی بگرێت، ئایا ئەم جۆرە بیینە لە دوای ریفراندۆم دووبارە دەکاتەوە، ئایا لەگەڵ ئەو لایەنانە دانیشتن دەکات کە تا رادەیەک نارازین، بۆچی دیدارێکی تەلەفزیۆنی راستەوخۆ ناکەن کە خەڵک زیاتر روبەڕوو لێیان تێ بگات. ئەگەر بتەوی ڕۆڵی باوک بگێڕیت."

وڵاتانی دنیا جگەلە ئیسرائیل دژی ریفراندۆمن لەو وادەیەی بۆی دیاری کراوە، سووربوونی سەرۆکی هەرێم بڵێیت هیچ مەسەلەیەکی سیاسی ورێکەوتنی ژێر بەژێری لە پشتەوە نەبێت، سەباح دەڵیت "لەو باوەڕەدام کە سەودایەکی ژێر بەژێر هەبێت، ئەوەی سەیرە لای من دژ وەستانەوەی بارزانیە لە هەمبەر ئەمریکا، بەڵام کە دەڕوانی ئەمریکاش بەردەوامە لە تەواوکردنی کونسڵگەری ئەمریکا لە هەولێر بە بڕی 600 ملیۆن دۆلارو دروست کردنی بنکەی سەربازی، ئایا مەسعود بەرزانی دەیەوێت ئەو بارە بەسەریاندا بسەپێنێت؟ من لەو باوەڕەدام جۆرە فرتو فێڵێکی سیاسی لە ئارادەیە، هەروەها یەکەمجارە مەسعود بەرزانی ببینم جدی بێت وسوور بێت لەسەر ئەنجامدانی گشت پرسی، پێدەچێت بارزانی گرنتییەکی لە لا بێت، بڕواناکەم خۆی بخاتە شەڕێکەوە کە ژێرکەوتوو بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:17:42 0:00

XS
SM
MD
LG