پێش هەفتەیەک لە ڕیفراندۆمەکەی هە‌رێمی کوردستان سوپای تورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند هێزە چەکدارەکانی تورکیا مانۆڕێکی سەربازییان لەسەر سنووری عێراق دەست پێکردوە.ئەمەش لە کاتێکدایە سەرۆک وەزیری تورکیا بن عەلی یەڵدریم وتی ڕیفراندۆمەکەی هە‌رێمی کوردستان لە 25 ی ئەم مانگەدا بابەتێکی ئاسایشی نەتەوەییە و هۆشیاریشیدا لەوەی تورکیا هەرچی پێویست بکات دەیکات بەرامبەری. ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیاش وتی لەم هەفتەیەدا چاوی بە سەرۆک وەزیری عێراق حەیدەر عەبادی دەکەوێت و باس لە ترسەکانیان سەبارەت بە ڕیفراندۆمەکەی کوردستان دەکەن.
ئۆفیسی سەرۆک وەزیری عێراق ڕایگەیاند لەسەر داوای حەیدەر عەبادی، دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە ئەو ڕیفراندۆمەی چاوەڕوان‌دەکرێت لە 25 ی ئەم مانگەدا لە هە‌رێمی کوردستان سازبکرێت کارەکانی ڕابگیرێن و ئەنجام نەدرێت. ئۆفیسەکە لە فەیسبوکی فەرمی خۆی ئەمڕۆ دووشەممە دەقی داواکەی بەشی یاسایی ئۆفیسی عەبادی بڵاوکردووەتەوە و لەسەری نووسیوە دادگای فیدراڵی ڕەزامەندی لەسەر دەربڕیوە.
لە داواکەدا سکاڵا لە دژی سەرۆکی هە‌رێمی کوردستان و سەرۆکی پەرلەمانی هەرێم تۆمارکراوە و تیایدا هاتووە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر ئارامی ناوچەکە. بۆیە داوای ئەنجام نەدانی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی هە‌رێمی کوردستان لە عێراق دەکەن.
حەیدەر عەبادی لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدیشدا ڕایگەیاندووە عێراق ئامادەیە ڕێگەی لەشکری بگرێتەبەر ئەگەر ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هە‌رێمی کوردستان ببێتە هۆی توندوتیژی و دەشڵێت: "ئەگەر سەرپێچی لە دەستوور و سنوورەکانی عێراق و سنووری ناوچەکە بکرێت، ئەمە بانگهێشت کردنێکی ئاشکرای وڵاتانی ترە بۆ ناو هەرێمەکە و بۆ پێشێلکردنی سنووری عێراق."
به‌رپرسانی ئێرانیش له چه‌ند مانگی ڕابردوودا ناڕازی بوونی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان نیشان داوه و له ڕۆژانی ڕابردووش‌دا که‌وتنه‌ته هه‌ڕه‌شه کردن سه‌باره‌ت به ئاکامی ئه‌م ڕیفراندۆمه و له‌وانه باسی داخستنی سنوور له سه‌ر کوردستان و گۆڕینی سیاسه‌ت سه‌باره‌ت به حیزبه ئۆپۆزیسیونه‌کانی کوردستانی ئێران دەکەن که بنکه و باره‌گایان له نێوخۆی هه‌رێم هه‌یه.
له به‌رانبه‌ریشدا وڵاتی ئێسرائیل پشتگری خۆی بۆ ئه‌م ڕیفراندۆمه ڕاگه یاندوه. ئه‌م پشتگریه له چ ڕوانگه‌یێکه‌وه کراوه و به کرده‌وه چ ماناگه‌لێکی ده‌بێت؟ ئایا له ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شەی سه‌ربازی و هێرشکردنه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان ئه‌م حێزبه ئاماده‌یه به هێزی پێشمه‌رگه‌ی به‌رگری له هه‌رێمی کوردستان بکات؟
ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی یان نه‌یارانی تری هە‌رێمی کوردستان له نێوخۆی عێراق و یان لە وڵاتانی دراوسێی نه‌یار له ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه له کاردانه‌وه به ڕیفراندۆم هێرش بکه‌نه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان یان ناوچه دابڕاوه‌کانی کوردستان، دەسەڵاتی هە‌رێمی کوردستان ئامادەیە به‌رگری له مافی گه‌لی کورد له‌و هه‌رێمه ده‌کات؟
بۆ وەرگرتنی وڵامی ئه‌م پرسیارانه، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز فاتح شێخ، نووسەر و سیاسەتمەداری کورد لە سوئد وتووێژمان کردوه.