Accessibility links

کۆبوونەوەيەک لە پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچوو بۆ چونيەتى دەستکاريکردنى سيستەمى موچەى فەرمانبەران


ڕۆژى دووشەممە سەرۆکايەتى پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکى فراکسيۆنەکان و چەند ليژنەيەکى تايبەت دەربارەى چونيەتى دەستکاريکردنى سيستەمى موچەى فەرمانبەران کۆبوونەوە ، بڕيارى ئەوەيان دا کە لە دانيشتنەکانى داهاتوودا کە بڕيار وايە دانيشتنێکى تايبەت لەگەڵ حکومەت بکرێت و تێدا لەگەڵ سەرۆکايەتى حکومەت کۆببنەوە و بەرنامەى کارى دانيشتنەکە پێکەوە دابنێن.

لەم بارەيەوە محەمەد عەلى وتەبێژى فراکسيۆنى پارتى ديموکراتى کوردستان بە دەنگى ئەمەريکاى ڕاگەياند کۆبوونەوەى ئەمرۆ ليژنەى ياسايى و ليژنەى دارايى و ليژنەى سامانى سرووشتى و ليژنەى دەستپاکى پەرلەمانى کوردستان بۆ تاوتوێژکردنى بابەتى کۆبوونەوەى داهاتووى پەرلەمان کە تايبەت دەبێت بە سەر بارى گوزەرانى خەڵک و و تايبەت بابەتى موچه و پاشەکەوتى موچە‌ کۆبوونەوە بريارى دا کە لەم هەفتەيەدا لەگەڵ نوێنەرى لايەنى جێبەجێکار نوينەرى حکومەت بۆ بابەتى پێداچوونەوە بە پاشکەوتى موچە کۆبوونەوە بکەن لەم هەفتەيەدا کۆبوونەوە دەکرێت و دواى کۆبوونەوە بريار دەدرێت بۆ دانيشتنى داهاتووى پەرلەمانى کوردستان، پلانێکى باشمان هەيە بەڵام دواى ئەوەى کە لەگەڵ حکومەت دانوستان دەکەين .

لە لايەکى تر بێستوون فايەق ئەندامى‌ پەرلەمانى کوردستان لە فراکسيۆنى گۆڕان بە دەنگى ئەمەريکا دەڵێت ئێمە بەشدارى هيچ کۆبوونەوەيەک ناکەين بەم شێوەيە تا جڤات ئەم پرسە يەکلايى دەکاتەوە چونکە ئێمە بڕوامان وايە کە کاراکردنەوەى پەرلەمان کاراکردنەوەيەکى ناتەواوە لە ڕووى قانوونى لە ڕووى سياسيەوە کەم و کورتى هەيە بەشدارى ناکەين جارێ.

دواى نزيکەى دوو ساڵ لە وەستاندن ياخود پەکخستنى کارەکانى پەرلەمان رۆژى 15 ى ئەيلولى ئەم مانگە کۆبوونەوەکانى پەرلەمان دەستيان پێکردەوە لە کۆبوونەوەى يەکەم بۆ پاڵپشتى لە گشتپرسى بوو هەرێمى کوردستان بووە و کۆبوونەوەى ئەمڕۆش بۆ چونيەتى دەستکاريکردنى سيستەمى موچەى فەرمانبەران بوو ، بەڵام لەم کۆبوونەوانەدا هەر يەکە لە يوسف محەمەد سەرۆکى پەرلەمان و فەخرەدين قادر سکرتێرى پەرلەمان بەشداريان نەکردووە .

please wait

No media source currently available

0:00 0:02:47 0:00

XS
SM
MD
LG