Accessibility links

دارا محەمەد ئەمین: ئەرکی پەرلەمانە یاسا بۆ سەرۆکی هەرێم دابنێت و چاودێریی کاروبارەکانی حکومەت و داهاتی حکومەت بکات


کۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری کۆبونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانیان نەکرد، هاوکات هەرێمی کوردستان سەرباری قەیرانە ئابوری و سیاسییەکانی بەڵام بە هەنگاوێکی گەورەوە نزیکدەبێتەوە لە ئەنجامدانی ریفراندۆم، هاوکات ئامادەکارییە ئاهانگئاماێزەکانی هەوادارانی ریفراندۆم لە هەرێمەکەو دەرەوە کوردستان لەجۆش و خرۆشدایە، بەڵام بەڕای شارەزایان و چاودێران هەڵکەوتەی راستەقینەی ژیانی سیاسی کورد لەهەرێمەکەدا لەبەردەم کۆمەڵێک قەیراندایە، هەروەها پرسە دیپلۆماسی و ئابوری و سنورییەکانیش لەنێوان هەرێمەکەو حکومەتی عێراقدا هێشتا لە قەیرانێکی سەختدایە.

ناوچە جێناکۆکەکانیش ئەگەرێکی دیکەی بەردەم ئەم پرسەیە، بەشداریکردن و نەکردنی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان یاخود ریفراندۆم پرسێکی هەنوکەیی بەردەم سەرجەم لایەن سیاسییەکانە.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەوبارەیەوە لەگەڵ ئەندامی پێشووی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی دارا محەمەد ئەمین سازکردووە...

دارا محەمەد دەڵێت "ئەم پەرلەمانەی کە کارا نەکراوەتەوە، لەو رۆژەوە دەیان قەیرانی تری ناوخۆیی و دەرەکی و کێشەی ریفراندۆمیش هاتۆتە سەری...."

دەشڵێت "ئەگەر پەرلەمان بتوانێت کارەکانی خۆی بکات و دەستێوەردانی نەبێت و بتوانێت ئەوەی دەسەڵاتی خۆیەتی جێبەجێیبکات؛ بێگومان پەرلەمان کارا دەبێتەوە."

سەبارەت بە ئەرکی پەرلەمانیش دارا محەمەد ئەمیین دەڵێت "ئەرکی پەرلەمانە یاسا بۆ سەرۆکی هەرێم دابنێت، ئەرکی پەرلەمانە چاودێریی کاروبارەکانی حکومەت و داهاتی حکومەت بکات و بودجە دابنێت."

دەشڵێت "لابردنی سەرۆکی پەرلەمان لەڕێگەی پەرلەمانەوە دەکرێت، ناکرێت چەند پۆلیس و چەکدارێک رێی لێبگرن."

XS
SM
MD
LG