Accessibility links

عارف قوربانی: پارتی زۆر مەیلی کاراکردنەوەی پەرلەمانی نیـیە


دوا بەدووای بڕیاری یەکێتی نیشتیمانی کە دانوستان لەگەڵ لایەنەکانی دی بکات و پەرلەمان بەیەکەوە کارا بکەنەوە، وتوێژەکانی یەکێتی دەستی پێ کردووە، لەو بارەیەوە عارف قوربانی وەک نوسەرو شیکەرەوە لای وایە، "هیچ ئاکامیکی نابێت".

قوربانی لای وایە، لایەنی بەرامبەر بە تایبەتی بزوتنەوەی گۆڕان خۆی یەکلایی کردووەتەوە کە بەشداری کارا بوونەوەی پەرلەمان ناکات، تاوەکو دووای بەزمی ریفراندۆم ئەگەر ئەو مەرجانەی جێبەجێ نەکرێت، "پێویستە یەکێتی خۆی بڕیاری سیاسی خۆی بدات." لە لایەکی تریشەوە مەترسییەکە ئەوەیە کە لە 6/11 /2017 پەرلەمان وادەی یاسایی بەسەر دەچێت، بۆشایی یاسایی لەکوردستان دروست دەبێت.

لەسەر وەختی بڕیاردانی ریفراندۆم ئەم نوسەرە پێی وایە لایەنەکانی بەرامبەر پارتی دەیان ویست لە رێگەی نەبوونی پەرلەمان بەر بە ریفراندۆم بگرن، سەرەڕای ئەو هەموو فشارە وا نزیک دەبینەوە لە ریفراندۆم، لەبەر ئەوە ئێستا "پارتی زۆر مەیلی لە کارا کردنەوەی پەرلەمان نییە، نایەوێت لەو رێگەیەوە بەربەست بۆ ریفراندۆم دروست بکرێت یاخود دووا بخریت، لەبەرئەوە هیچ سازشێک ناکات بۆ لایەنەکانی بەرامبەر کە مەرجیان هەیە بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمان."

لە لایەکی تری وتوێژەکە باس لەوە کراوە کە ئەگەر دۆکیمێنتی ریفراندۆم دەنگی باش بەدەست بهێنێت، دەبێتە فەخر بۆ پارتی وبارزانی، لەو بارەیەوە قوربانی دەڵێت "پێم ناخۆشە وا دەڵیم بەڵام لە زۆنی سلێمانی سیاسەت کردنی لایەنەکانی هەمبەر پارتی،سیاسەت ناکەن، بەردەوام پارتی سیاسەت دەکاو ئەوانی تر سیاسەتی رکابەری ئەو سیاسەتەی پارتی دەکەن."

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:31 0:00

XS
SM
MD
LG