Accessibility links

عارف قوربانی: کە تۆ ئیشت بۆ ریفراندۆمێک نەکردبێت، کەواتە ئیشت بۆ دەوڵەت هەر نەکردووە

  • یه‌حیا به‌رزنجی

پـرسی ریفراندۆم لە هەرێمی کوردستاندا لە نێوان بەڵێ و نەخێردا، لە نێوان داکۆکیکاران و رەخنەگراندا نامێنێتەوە، بەڵکە چەندین رای جیاواز و هەمەچەشن لەو بارەیەوە لە ڕووی سیاسی و فەرهەنگی و ئابوری و دەوڵەتدارییەوە لەئارادایە.

یەحیا بەرزنجی بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ نوسەر و چاودێری سیاسی عرف قوربانیدا سازکردووە....

عارف قوربانی دەڵێت "ئەوەی کە هەیە پەیوەندی بەو ناتەباییەوە هەیە کە لەسەر دۆخی سیاسی کوردستان لەئارادایە."

دەشڵێت "کەمپینی نەخێر، کەمپینی نەخێر نیە بۆ ریفراندۆم بەڵکو کەمپینی نەخێرە بۆ سەربەخۆیی."

ئەو پێیوایە "ئێستا وەکچۆن پرسی ریفراندۆم بە حیزبی کراوە، بەوەی کە پارتی ئیدیعای ئەوە دەکات ئەو پێشەنگی دەکات، لەبەرامبەردا ئەوانەی کە ناکۆکن بە ریفراندۆمیش ئەویش بە حیزبی کراوە."

دەشڵێت "کە تۆ ئیشت بۆ ریفراندۆمێک بە ئەندازەی پێویست نەکردبێت، کەواتە ئیشت بۆ دەوڵەت هەر نەکردووە."

XS
SM
MD
LG