Accessibility links

فەرهاد سەنگاوی: ئێمە دەزانین ریفراندۆم بۆ دەوڵەتی کوردستان نیە


Ferhad Sangawi
Ferhad Sangawi

هەرێمی کوردستان لەبەردەم کۆمەڵێک هەڵوێست و گۆڕانکاریی هەستایردایە، کە ئەوڕۆکە چاودێران بە وردییەوە چاودێری رەوشی سیاسی و ئابوری و بڕایارە سیاسییەکانی هەرێمەکە دەکەن. پرسی ریفراندۆم بۆتە یەکێک لەپرسە گرنگ و هەنوکەییەکانی دەسەڵاتداران و حیزبەکان و سەرلەبەری میدیاکان؛ بەڵام ئەوڕۆکە پرسێکی پێچەوانە هاتۆتە ئاراوە بەناوی هەڵمەتی نەخێر بۆ ریفراندۆم لەئێستادا؛ هەرچەندە ئەوان باس لەوە دەکەن کە وەک بزوتنەوەیەک هەڵمەتەکەیان دەستپێکردووە، بەڵام هێشتا لەسەرەتای راگەیاندنی کەمپینەکەدان بە کۆمەڵێک رەخنەو ناڕەزاییەوە بەرامبەر هەڵمەتی بەڵێ.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو هەڵمەتە نوێیە وتووێژێکی لەگەڵ یەکێک لە دامەزرێنەرەکانی کەمپینەکەدا سازکردووە؛ رۆشنبیر و پەرلەمانتاری پێشوو فەرهاد سەنگاوی....

فەرهاد سەنگاوی دەڵێت "ئێمە گەیشتە تینمان، لەبەرئەوەی دەسەڵاتێکی 26 ساڵەمان هەیە لەکوردستانی خواروو، کە بە 10 تەلەفیزیۆنی سەتەلایت و زیاتر لە 200 ملیارد دۆلارەوە رۆژانە پەلاماری ئەم میلەتە ئەدات. نەوەک هەر ژێرخانەکەی تێکشکاندووە، سەرخانەکەش وردوخاشکردووە."

دەشڵێت "بڕواتان بێت سەدام حسێن بە چل و بە پەنجا ساڵی حکومڕانی عێراق و ئەو هەموو تانک و تۆپەی کە هەیبوو تەنها توانیبووی دیوار و شەقامەکان بڕوخێنێت؛ نەیتوانیبوو ناخی خەڵک بڕوخێنێت."

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی قەیرانە سیاسی و ئابورییەکان، سەنگاوی دەڵێت "ئەم کۆمەڵگەیە خەریکە ئەخەوێت؛ خەریکە وردوخاش دەبێت."

هاوکات "نابێت ئەم وڵاتە هەمووی بەڵێ بێت."

سەبارەت بە ریفراندۆمیش سەنگاوی دەڵێت "ریفراندۆمەکە تەنها بۆ داپۆشینی کێشەکانی ناوخۆ و گلەییەکانی ناوخۆو دەرەوەیە."

دەشڵێت "بڕاوت هەبێت خێڵە رووت و قوتەکانی ئەمازۆن یەکگرتوو تر و نیشتیمانپەروەرتر و نەتەوەیی ترن لەئێمە."

سەبارەت بە باردۆخی بژێوی ژیانی خەڵکیش سەنگاوی پێیوایە "لەکوردستاندا کێشەی ئابوری و نەبوونی نیە، کێشەی ئیداری هەیە." دەشڵێت "ئەم بەهارە لەکوردستان خەڵکی وەک کۆریای باکور کەوتبوونە گیا کوڵاندن."

هاوکات دەشڵێت "ئایا لەکوردستان نەوت نیە! خەڵک بیر لێدەدات بۆ ئاودەست، نەوتی لێدەردەچێت، خەڵی بیر لێدەدات بۆ ئاو غازی لێدەردەچێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:11 0:00

XS
SM
MD
LG