Accessibility links

سەباح یاسین: حزبی کوردی کاردەکەن لەسەر لاوازکردنی ئینسانی کورد


ئەم ریفراندۆمەی هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە 25 ی ئەیلولدا بەڕێوەبچێت، لە بری ئەوەی کۆمەڵگای کوردی یەکبخات، زیاتر بەرەو چەند پارچەیی بردووە، لەو بارەیەوە نوسەرو شیکەرەوەی سیاسی سەباح یاسین لە لای وایە چەمکی سیاسەت لە کوردستاندا ئاوەژوو بووەتەوە، ئەو دەڵێت "سیاسەت ودروست کردنی حیزب واتە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا"، "ئەوەی ئێستا لە کوردستان سیاسەت دەکەن بەرچاوی خۆیان نابینن، ئەوەی کە دەیبینن زیاتر ئەوەی کە لە مێشکیاندا عاشقی بوون، عاشق بوونیان یان پارەیە یاخود دەسەڵات، پەیوەندی ئەو سیاسیانە لەبەر بەرژەوەندی تا دێت خراپتر دەبێت، لە ئاکامداس کۆمەلگاش زیاتر بەرەو دابەش بوون دەبات." ئەو نوسەرە لە درێژەی لێدوانەکە باس لەوە دەکات، هێزە سیاسییەکان کێن؟ ئەگەر کۆمەڵگا لاواز بکەن لە ئاکامدا خۆشیان لاواز دەبن و دەکەون.

کورد لە هەرێمی کوردستان بە دەیان حیزبیان هەیە، ئایا کورد لەم کاتەدا پێویستی بە حیزبی ترە، ئایا گرفتەکان بەوە چارەسەر دەبن، لەو بارەیەوە سەباح یاسین دەڵێت "جوڵانەوەی سیاسی لە سەر شەقام دروست دەبێت، نەک ئەوەی کابرایەک تەنها پارەی هەبێت و شتێک دروست بکات، ئەوە وەکو دوکانداری وایە، ئەوەی شاسواریش دوکانێکی ترە رەنگە بابەتی تازەتری لە لا بێت."

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:37 0:00

XS
SM
MD
LG