Accessibility links

ئیسماعیل گه‌ڵاڵی: ریفراندۆم په‌یوه‌ندی به‌ خه‌ونی ئینسانی کورده‌وه‌ نییه‌

  • یه‌حیا به‌رزنجی

به‌ره‌ی نه‌خێر له‌ دژی ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ بڕیاره‌ له‌ 25 ئه‌یلولدا بکرێت که‌وتوونه‌ته‌ خۆ که‌ خه‌ڵک هان بده‌ن به‌ نه‌خێر ده‌نگ به‌ ریفراندۆم بده‌ن، لایه‌نی به‌ڵێ بۆ ریفراندۆم وه‌کو پرسیکی چاره‌نوس ساز بۆ داهاتووی کورد له‌ هه‌رێمی کوردستان وه‌سف ده‌که‌نو چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن ده‌نگی به‌ڵی ده‌نگێکی زاڵ بێت، له‌و باره‌یه‌وه‌ ئیسماعیل گه‌ڵاڵی ئه‌ندامی پێشووی خولی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان که‌ پڕۆفایلی فه‌یسبووکه‌که‌ی کردووه‌ به‌ لۆگۆی نه‌خێر ده‌ڵیت "ریفراندۆم ماکیاژ کراوه‌ به‌ خه‌ونی نه‌ته‌وه‌یی، هیچ په‌یوه‌ندی به‌ خه‌ونی ئینسانی کورده‌وه‌ نییه‌، په‌یامی تاڵی له‌ پشته‌وه‌یه‌ ستراتیژێکی درێژخایه‌نی له‌ پشته‌ که‌ ئه‌جێندای تورکییه‌، ستراتیژی کوردخایه‌نه‌که‌شی بارزانی وه‌ک کارت به‌کاری ده‌هێنێت له‌ به‌رامبه‌ر عێڕاق و پارته‌کوردییه‌کانی ناوخۆ و ئه‌مریکاش."

ئێستا پارتی دیموکرات له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ لایه‌نه‌کانی دژی ریفراندۆمیش بهێنێته‌ ناو ئه‌و کۆمیته‌یه‌و په‌رله‌مان چالاک بکاته‌وه‌، له‌گه‌ڵ گۆڕانو کۆمه‌ڵێش بگاته‌ چاهره‌سه‌ری، گه‌ڵاڵی لای وایه‌ گریمانه‌یه‌ دیار نییه‌ که‌ روو بدات وتیشی "ئێستا پارتی هه‌ست ده‌کات هه‌وڵه‌که‌ی شکستی هێناوه‌ له‌ به‌رئه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی کارا کردنه‌وه‌ی په‌رله‌ماندایه‌، ره‌نگه‌ بیه‌وێ له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ ریفراندۆم دووا بخات، هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌کی تر بۆ مانه‌وه‌ی مه‌سعود به‌رزانی له‌ پۆسته‌که‌ی به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام به‌ره‌ی نه‌خێر ته‌نها بۆ ریفراندۆم نه‌بێت ، رێکخراو بکرێو بمێنێت له‌ هه‌مبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دزو گه‌نده‌ڵ وبه‌کرێ گیراو."

XS
SM
MD
LG