Accessibility links

بەرهەم مستەفا: ڕەنگە ئەمساڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان توندتر بێت


خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان بۆ ماوەی 4 مانگ بەشێوازێکی هیمنانەو شارستانیانە و پێشکەشکردنی کۆمەڵێک داواو پێشنیارو داواکردنی مافە ڕەواکانی خۆیان لەخوێندنی پارساڵدا بەردەوام بوو؛ بەڵام تا ئەم ساتەوەختە بەڕای شارەزایان هیچ کام لە داواکاریی مافەکانی مامۆستایان و خوێندکاران جێبەجێنەکراون. هاوکات خەڵک بەگشتی و مامۆستایان بەتایبەتی نیگەرانی ئەوەن کە ئەمساڵیش موچە نەدرێت و بایکۆت و ناڕەزاییەکان بەردەوام بێت؛ هاوکاتی ئەوەی کە وەزیر و وەزارەتی پەروەردە وەڵامێکی تەواوەتی مامۆستایانی نەداوەتەوە لەبارەی موچەو دابینکردنی داواکارییەکانی مامۆستایانەوە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسە وتووێژی لەگەڵ ئەندامی سکرتارییەتی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان مامۆستا بەرهەم مستەفا سازکردووە....

بەرهەم مستەفا دەڵێت "ئێمە پێمان راگەیاندوون کە ڕەنگە دواجار پڕۆسەی پەروەردە و ژیان و گوزەرانی مامۆستا رووبەڕووی قەیرانێکی گەورە ببێتەوە...."

هاوکات سەربارەت بە موچەی مامۆستایان دەڵێت "ئەمە سیستمی پاشەکەوت نیە، ستەمی پاشەکەوتە."

دەشڵێت "ساڵی پار ئێمە توانیمان خوێندن رزگار بکەین، لە قورگی نەهەنگ دەریبهێنین."

هاوکات "ئۆتۆمۆبیلی مامۆستایان سوتاند، لەمامۆستایاندا، ئاسایش 7 کاتژێر لەیەکێک لە خۆپیشاندانەکاندا منی گرت....."

هاوکات باس لەوەش دەکات و دەڵێت : رەنگە ئەمساڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان توندتر بێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:12:02 0:00

XS
SM
MD
LG