Accessibility links

هیوا نوری: ئەنجامدانی ریفراندۆم هەڵەیە


شاسوار عە‌بدولواحید بە فەرمی کەمپینی نابۆ ریفراندۆمی راگەیاندووە، وەک راگەیاندنی کەمپینێک کە خۆی سەرپەرشتیاری دەکات، لەو بارەیەوە بەرپرسی کۆمپانیای نالیا هێمن نوری باس لەوە دەکات "دەنگێکی زۆری نارازی لەسەر ریفراندۆم لە ئارادایە، بەڵام هیچ لایەن وسەرکردەیەک بە ئاشکرا ئەوە راناگەیەنێت، شاسوار عەبدولواحید و گروپەکەی ئەوەیان راگەیاندووە، لەئێستادا نا بۆ ریفراندۆم، دەشڵێت "بەدیویکی تر ئەو گروپە دژی راپرسی نیین لە داهاتوو، ئێستا نە وڵاتانی دەرەوە نە وڵاتانی دراوسێ بە عێڕاقیشەوە لەگەڵ ئەوەدا نین، مەترسی ئەوە هەیە بارگرانی زیاتر بۆ خەڵک دروست ببێت، لە کاتێکدا ئێستا خەڵک لە بارودۆخێکی خراپی ئابووریدا دەژین."

هێمن لە وتوێژەکە باس لەوەش دەکات، ئەگەر وڵاتانی هاوسێ گەمارۆ بخەنە سەر هەرێم یان سنورەکان دابخەن میللەت توشی چ بارگرانییەک دەبێت، ئەو دەنگە نارازییەش کەسو لایەنێک نییە بە راشکاوانە باس لە نەخێر بکات بۆ ریفراندۆم، بەڕێز شاسوارو گروپەکەی بەو ئەرکە هەستاون.

ئەو مەترسیانەی باس دەکرێن ئایا سەرکردایەتی سیاسی ئاگادار نین؟وا باکیان نییەو سوورن لە بەڕیوەبردنی ئەو ریفراندۆمە؟ لەو بارەیەوە هێمن دەڵێت " پێدەچێت ریفراندۆم بۆ مەرامێکی سیاسی بەکار بهێنن، یاخود دەیانەوێ لە ژێر چەتری ریفراندۆمدا کۆمەڵی گیرو گرفت بشارنەوە." ‌

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:50 0:00

XS
SM
MD
LG