Accessibility links

به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتن تایبه‌ت دەبێت بە زیادبوونی مشتومڕەکان لەسەر پـرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان


هەتا دێت و مشتومڕی زیاتر لەسەر پـرسی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان لەسەر ئاستی ناوخۆ دروستدەبێت و هاوکات بەغدا و تاران و ئەنکەرە بە ڕاشکاوانە ناڕەزایەتی خۆیان بۆ ئەم هەنگاوەی هەرێم ڕاگەیاندووە.

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیری عێراق لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەم هەفتەیەیدا گوتی ئەم ڕیفراندۆمە کارێـکی نادەستوریـیە، هەرچەندە کاربەدەستانی هەرێم لە چەند بۆنەیەکدا ڕایانگەیاندووە ئەنجامەکەی جێبەجێ ناکرێت.

پاشان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ گڵۆپی سەوزی بۆ وڵاتانی دراوسێ داکیرسان لەوەی کاردانەوەیان بەرامبەر هەرێمی کوردستان هەبێت ئەگەربێت و ئەم هەنگاوە بنرێت، ئەمەش بەو پـێـیەی وەکو مەترسیـیەکی نەتەوەیی بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ دەبینرێت.

پاش ڕۆژێـک مەسعود بارزانی بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ وەڵامی عەبادی دایەوە و لە بەیانـنامەیەکدا نووسیویەتی دەیان نمونە هەن کە نیشانی دەدەن حکومەتەکانی عێراق پابەندی دەستورەکە نەبوون کە لە دیباجەکەیدا بە ڕوونی نووسراوە پابەندبوون بەم دەستورە زامنی یەکگرتوویی عێراقە.

هەروەها نووسیویەتی سەردەمی هەڕەشە و چاوسوورکردنەوە لە دژی مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان بەسەرچوون.

لە لایەکی دیکە تاران و ئەنکەرە لەسەر زاری کاربەدەسـتانی باڵاوە ناڕەزایی خۆیان لە بەرامبەر پـرسی ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران گوتویەتی بۆ کاربەدەسـتانی کوردیان ڕاگەیاندووە ئەم بڕیارەی داویانە بڕیارێـکی ژیرانە نیـیە و ئاکامی خراپی بەسەر ئاسایشی عێراق و ناوچەکەدا دەبێت.

حسێن موفتی ئۆغڵو گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئەویش ڕۆژی چوارشەممە هەڵوێستی بەرهەڵستکاری وڵاتەکەی بۆ ڕیفراندۆمەکە دووپاتکردەوە و گوتی یەکگرتوویی سیاسی و یەکپارچەیی خاکی عێراق لە بنەماکانی سیاسەتی دەرەوەی تورکیایە و هیچ لێی پاشگەزنابێتەوە.

لە ناو هەرێمی کوردستانیش ڕەخنەگران لە دیدێـکی دیکەوە ڕیفراندۆمەکە پەسەند ناکەن، دەڵێن سەربەخۆیی کوردستان مافی ڕەوای کوردە و ئەوان لەگەڵیدان، بەڵام ئەم ڕیفراندۆمەی ئێستا تەنها مەبەستی حزبی لە پشـتەوەیە و دەبێت لە لایەن پەرلەمانەوە ئەو بڕیارە بدرێت. ڕەخنەگرانی دیکە هەن دەڵێن هەرێمێک نەک تەنها پارەی نیـیە، بەڵکو قەرزاریشە و کەرتەکانی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پـیشەسازیشی پـێشکەوتووی نین، ئیدی چۆن دەتوانێت بـبێتە وڵاتێـکی سەربەخۆ لە کاتێـکدا هەر چوار دەورەکەی لە دژی بن.

ئه‌مه‌ بابه‌تی به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌ینیـیه‌ که‌ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به‌ڕێوه‌ی برد ئه‌م به‌ڕێزانه‌ به‌شداریان کردووه‌:


عەدنان کەرکوکی، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکوک و گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان.


سەید کەمال، بەرپـرسی پەیوەندیـیەکانی کومەڵی ئیسلامی لە کەرکوک.
ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی ئیمه‌یڵ و فه‌یسبوک ڕاوبۆچوون و پـرسیاره‌کانی خۆتان بۆ به‌رنامه‌که‌ ڕه‌وانه‌ بکه‌ن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:35:33 0:00

Email: kurdish@voanews.com

Facebook: voa.kurdish

XS
SM
MD
LG