Accessibility links

رێبوار حەمە: دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی خەڵک


پاش تیرۆرکردنی مامۆستای ئاینی ئەحمەد وەرتێی پێش نوێژو وتارخوێنی مزگەوتی رەحمان لە قەڵادزێ لە لایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامی رێبوار حەمە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند کە لای وانییە مامۆستا لەسەر وتارەکانی کوژرا بێت و وتیشی "مامۆستا کەسێکی میان ڕەو بووە بەردەوام بە تەنگ گیروگرفتەکانی خەڵکی ناوچەکەوە بووە و لەدەستدانی زیانێکی گەورە بوو."

مامۆستا ئەحمەد لەوتاری نوێژی هەینی گەڕاوەتەوەو لە ڕیگا تیرۆر کراوە، لەو ناوچانە دەزگا ئەمنی و هێزەکانی پۆلیس لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی نیشتیمانیدایە، ئایا کێ بەرپرسیارە؟ لەو بارەیەوە رێبوار دەڵیت "دەزگا ئەمنییەکان و پۆلیس بەرپرسیارن لە پاراستنی گیانی هەموو هاولاتییەک، ئومێد دەکەین لێکۆڵینەوەی جدی بکەن لە دۆزینەوەی بکوژی مامۆستا، لە کاتی خۆشیدا وەک کۆمەڵی ئیسلامی قسەی خۆمان دەبێت، بەلام جاوەڕوانی لێکۆڵینەوەین."

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:39 0:00

XS
SM
MD
LG