Accessibility links

فەرمان رەشاد: گیانی سەرجەم رۆژنامەنوسانی دەزگای ستاندەر لە ئەستۆی لایەنە ئەمنییەکانە


پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ بە کاتی هەولێر هێزێکی زۆری ئاسایش هەڵدەکوتنەسەر دەزگای ستاندەر و دەستبەسەر دەزگاکەدا دەگرن. پێشوەختیش هەر ئەمرۆ پۆلیسی باداوە سەرۆکی دەزگاکە مەسعود عەبدولخالق دەستگیر دەکەن.

سەرباری ئەوەی رێکخراوە جیهانییەکانی مافەکانی مرۆڤ و بەرگریکردن لە رۆژنامەوانان و میدیای ئازاد لە راپۆرت و بەدواداچوونەکانیاندا باس لەسەرجەم ئەو پێشێلکاری و زەبروزەنگانەیان کردووە کە لەهەرێمە جیاجیاکانی جیهاندا بەرابەر رۆژنامەوانان دەکرێت بە هەرێمی کوردستانیشەوە، بەڵام پێشێلکاری و داخستنی دەزگاکانیان و دەسستگیرکردنی سەرۆک و رۆژنامەوانانی ئەو دەزگایانە بەردەوامە.

ئاسۆ جەبار بۆ بە دواداچوونی کەیسی دەستگیرکردنی سەرۆکی دەزگای ستاندەرە بەڕێز مەسعود عەبدولخالق وتووێژێکی لەگەڵ دەستەی نوسەرانی ستاندەر فەرمان رەشیددا سازکردووە...

"دوێنێ لەبنکەی پۆلیسی باداوە لە هەولێر ئاگادارکردنەوەیەک هەبوو بۆ بەڕێز مەسعود عەبدولخالق؛ لەسەرئەوەی کە لە مانگی 8 ی 2016 دا هەواڵێک لەسایتی ستاندەر بڵاوبۆوە دەربارەی ئەوەی کە دەزگای ستاندەر رایگەیاندبوو کە داعش بە تەمای هێرشێکە بۆ سەر هێزێکی پێشمەرگە."

هاوکات فەرمان رەشاد دەڵێت "دوابەدوای ئەوەی دەزگای ستاندەر لەڕووی زانستییەوە توێژینەوەیەکی لەبارەی ریفراندۆمەوە بڵاوکردوە." هاوکات "لەو ماڵپەرانەی کە نزیکن لەپارتی دیموکراتی کوردستانەوە هێرشێکی سیستماتیکی بۆ سەر مەسعود عەبدولخالق دەستیپێکرد، ئەو فەرمانی دەستگیرکردنە بەدرێژکراوەی ئەو هەڵمەتەی دەزانین."

دەشڵێت "ئەم هەڵمەتە بەشێکە لەو ئیرهابەی کە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە لەهەرێمی کوردستان دەستیپێکردووە."

سەبارەت بە داخستنی دەزگاکەشیان فەرمان رەشاد دەڵێت "دوای ئەو هەڵمەتە پاش نیوەڕۆی ئەمرۆ لەلایەن هێزێکی زۆری ئاسایشەوە دەستگیرا بەسەر ئەو بینایەدا و دەستگیرا بەسەر ئۆفیسی دەزگای ستاندەر."

هاوکات دەڵێت "بەبێ ئاگادارکردنەوە بیناکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵ کراوە."

دەشڵێت "جگە لەپارێزەرەکەی خۆی چەندین پارێزەر خۆبەخشانە هاتوون بۆ بەرگریکردن لەو کەیسە."

XS
SM
MD
LG