Accessibility links

سالار مەحمود: بەبێ پەرلەمان ریفراندۆم و سەربەخۆیی شەرعیەتی یاساییان نابێت


لایەنە سیاسییەکانی هەریمی کوردستان لەسەر ئەوە رێکەوتوون کە پەرلەمان کارا بکرێتەوە؛ هاوکات کۆمەڵێک رەخنەو لێدوانی جیاوازیش هەیە لەوبارەیەوە بەتایبەتی لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامییەوە کە ئەوان باس لە پێشمەرجی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەکەن و پێانوایە دەبێت پەرلەمان بەم سەرۆکایەتییەی ئێستایەوە کارا بکرێتەوە. بەڵام ئایا چ زامنکردنێک هەیە لەم هەماهەنگییەدا جارێکی دیکە پەرلەمان دانەخرێتەوە؟ ئایا ئەوە فشارە شارستانی و سیاسییەکان بوون وایکرد بڕیار بدرێت پەرلەمان کارا بکرێتەوە یان هەستکردن بوو بە شکستی سیاسی و یاسایی بەبێ پەرلەمان بۆ بەردەوامیدان بە کۆمەڵێک پرسی گرنگ؟

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار سالار مەحموددا وتووێژێکی سازکردووە....

سالار مەحمود دەڵێت "سەرتۆپکی کارەکانمان ئەوەیە پەرلەمان کارابکرێتەوە، پەرلەمان مەلەفی سەربەخۆیی و پرسی ریفراندۆم بگرێتە ئەستۆ، پەرلەمان مشوری گوزەران و ژیانی خەڵکی کوردستان بەو شێوەیەی کە داهاتی نەوت لەسەر بنەمای یاسا بە شەفافیەت بکرێت و لایەنە سیاسییەکان بگەنە رێکەوتنێکی نیشتیمانی ناوخۆی لەسەر کۆی پرسەکان."

دەشڵێت "دوای ساڵێک و هەشت مانگ دەرکەوت حیزبە سیاسییەکانیش نەیانتوانی کێشەکان چارەسەر بکە، ئەوان رایانگەیاند کە پەرلەمانی کوردستان لە 19/8 دا دۆخەکەی تێکدا، بەڵام پاش ساڵێک و هەشت مانگە حیزبە سیاسییەکان نەگەیشتون بە دەرئەنجامێک؛ کەواتە ئەم مۆدێلە حیزبیەی لەکوردستاندایە مۆدێلێکی بەسەرچووە."

سالار مەحمود دەڵێت "ریفراندۆم شەرعییەتی یاسایی وەرناگرێت بەبێ بەشداری راستەقینەی پەرلەمانی کوردستان."

XS
SM
MD
LG