Accessibility links

کورتەیەک لەسەر سیاسەتمەداری کورد عەزیز محەمەد


لە تەمەنى 93 ساڵيدا عەزيز محەمەد سیاسەتمەداری کورد و سکرتێرى پێشووى حيزبى شيوعى عێراق لە ماڵەکەيدا لە هەولێر کوچى دوايى کرد ، رۆژى پێنجشەممە بە ئامادەبوونى ژمارەيەکى زور لە بەرپرسانى سياسى و ئيدارى و چين و توێژى جيا جيا، تەرمى ناوبراو لە گۆڕستانى شەهيدانى حيزبى شيوعى لە هەولێر بەخاک سپێردرا، و ڕۆژی پـێنجشەممە يەکەم رۆژى پرسەى سکرتێرەکەى پێشووى حيزبى شيوعى عێراق بوو لە مزگەوتى جەليل خەيات، هەندرێن محەمەد ئەندامى مەکتەبى سياسى حيزبى شيوعى کوردستان بە دەنگى ئەمەريکا گوت ، بڕيارە رۆژى يەکەم و دووەم پرسەى هاوڕێ عەزيز محەمەد لە شارى هەولێر بێت و رۆژى سێيەميش لە شارى سلێمانى و کەرکوک و دهۆک دەبێت و زياتر باسى ناوبراو دەکات.

عەزيز محەمەد لە ساڵى 1924 لە گوندى بێرکۆتى سەر بە شارى هەولێر لە دايکبووە ، دواى ناشتنى تەرمەکەى دەيان بەرپرسى حيزبە جياوازەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق و ناوچەکە لە پەيامەکانياندا باسى مێژوى پر سەروەى سەرکردەى کوچ کردوويان دەکردەوە ، ميدياى حيزبى شيوعى باسى ئەوە دەکات کە عەزيز محەمەد لە ساڵى 1986 لە لايەن حيزبى شيوعى سوڤيەتيەوە مەدالیای لينينى پێ دەبەخشرێت، هەروەها ميدالياى ئەستێرەى گەشەى کيشوەرى ئاسيا و ئافريکاى لە ساڵى 2007 ەوە لە لايەن رووسياوە پێ بەخشرا ، کە لە دواى نێلسۆن ماندێلا دووەم کەسە لە هەولێر ئەو ميداليايە وەردەگرێت.

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:07 0:00

XS
SM
MD
LG