Accessibility links

لە هەولێر ڕێگرى لە بەڕێوەچوونى گردبوونەوەيەک دەکرێت


دواى بڵاوبوونەوەى هەواڵی ئەوەی کۆمپانياى دانا غاز داواى لە دادگاى فيدراڵى واشنتۆن دى سى لە ئەمەريکا کردووە کە بڕيارێکى دادگاى نێودەوڵەتى لەندەن پشت ڕاست بکاتەوە و حکومەتى هەرێم ناچار بکرێت نزیکەی دوو ملیار دۆلار بداتە کۆمپانياى دانا غاز بەهۆى ئەو ناکۆکيەى نێوانيان سەبارەت بە پەرەسەندنەکانى کێڵگە نەوتيەکانە هەرێم داواى ئەو برە پارەيە دەکات ، لاى خويانەوە لە راگەيەنراوێکدا وەزارەتى سامانە سروشتيەکانى حکومەتى هەريمى کوردستان رايدەگەيەنێت هێشتا ئەم داوايەى کۆمپانياى دانا غاز لە دادگا يەکلايى نەکراوەتەوە، لەمبارەيەوە چەند رۆژنامەنووس و چاڵاکوانێک دەيانويست لە بەردەم ئەنجومەنى وەزيران گردبوونەوە بکەن و تێدا داواى ئاشکراکردنى راست و دروستى ئەم بابەتە بکەن و روونى بکەنەوە کەوا ئەگەر راستە چوون و بە چ شێوازێک و بۆچى بووە بەڵام لە لايەن هێزە ئەمنيەکانەوە بلاوەيان پێکراوە و يەکێک لە رێکخەرانى گردبوونەوەکەش که هێمن مامەند بووە دەستگيرکراوە ، لەمبارەيەوە شێروان شێروانى‌ رێکخەرێکى ئەو گردبوونەوەيە بۆ دەنگى ئەمەريکا باسى رووداوەکە و رێگريەکان دەکات و دەڵێت هێزە ئەمنيەکان پێيان راگەياندين کە ناکريت له ‌هەولێر گردبوونەوە بکەن و ئەگەر هەمووتان لێرە نەچن دەستگيرتان دەکەين ، هەروەها شێروانى دەشڵێت گردبوونەوە مافێکى مەدەنيە و ئێمەش دەمانويست هەندێک لافيتە بەرز بکەينەوە و بڵێين ئايا بەراست حکومەتى هەرێم قەرزدارە يان قومارى کردووە .

هۆگر عەزيز وتەبێژى پۆليسى هەولێر بۆ دەنگى ئەمەريکا لەبارەى دەستگيرکردنى رێکخەرى گردبوونەوەى بەردەم ئەنجومەنى وەزيران دەڵێت ئاگادار نيم چونکە لە ئيجازە بووم .

نياز عەبدوڵڵا وەک خوى دەڵێت لەگەڵ بەرێوەبەرى پۆليسى هەولێر قسەى کردووە و ئەوانيش پێيان راگەياندووە کەوا‌ رێکخەرى ئەو گردبوونەوەيە لاى پۆليسە و دەيبەنە دادگا .

لە بارەى ئەوەى کە ئەم کۆبوونەوە ياخود گردبوونەوە و خوپێشاندانە‌ هيچ مولەتێکى نەبووە بويە هێزە ئەمنيەکانيش رێگريان کردووە و نەيانهێشتووە بەڕێوە بچێت ، شێروان شێروانى دەڵێت ئێمە هێشتا دەستمان بە گردبوونەوە نەکردبوو ئەوان نەيانهێشت و رێکخەرەکەمان دەستگيرکرا و تەنها دەمانويست بەياننامەيەک بخوێنينەوە و چەند لافيتەيەک بەرزبکەينەوە.

بڕيار وابوو رۆژى پێنجشەممە بەشيک لە رۆژنامەنووسان و چاڵاکوانان‌ لە بەردەم سەرۆکايەتى ئەنجومەنى وەزيران ، دژى بەفێرۆدانى سەروەت و سامانى هەرێمى کوردستان و موڵکى گشتى گردبوونەوەيەک ئەنجام بدەن بەڵام لە لايەن هێزە ئەمنيەکانەوە ڕێگريان لێکرا.

XS
SM
MD
LG