Accessibility links

عەزیز محەمەد سیاسەتمەداری دێرینی کورد کۆچی دوایی کرد


عەزیز محەمەد سیاسەتمەداری دێرینی کورد و سکرتێری پـێشووی حزبی شیوعی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە تەمەنی 93 ساڵی کۆچی دواییکرد.

عەزیز محەمەد یەکێک لەو سیاسەتمەدارە کوردانە بوو کە بۆ چەندان ساڵ زیندانی کرابوو، وە لەسەر ئاستی عێراق ڕۆڵی بەرچاوی هەبوو. هەروەها لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیش پـێگەی تایبەتی خۆی هەبوو و چەند جارێک ڕێز لە خەباتی گیراوە و خەڵاتکراوە.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی کۆچی دوایی لایەنە سیاسیـیەکانی عێراق و کوردستان پەیامی سەرەخۆشیان ئاڕاستەی بنەماڵەکەی کرد و بە کەسایەتیـیەکی مێژوویی و نیشتمانپەرەوە و ئازادیخواز ناودێریان کرد.

XS
SM
MD
LG