Accessibility links

ئاسۆ جەمال موختار: چەندین جار هەوڵی کوشتنم دراوە


ئازادی رادەربڕین و ئازدای رۆژنامەگەری تێکڕا لە راپۆرتە جیهانییەکانی رێکخراوەکانی مافی رۆژنامەنوسان و ئازادی بڵاوکردنەوەو پارێزگاریکردن لە رۆژنامەنوسان دەرخەری ئەو راستییانەن کە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان شوێننگەلێکی مەترسیدارن بۆ رۆژنامەنوسان و کاری رۆژنامەگەری. بەپێی راپۆرتی ماڵی ئازادی کە ناوەندی سەرەکیان لە ئەمریکایە تەنها لە % 15 ی جیهان ئازادی رۆژنامەگەری و دەربڕین تیایاندا ئازادە، تێکڕا یان لەبارودۆخێکی مەترسیداردایە یان نیمچە مەترسیدار و پڕ کێشمەکێشن.

ساڵانە هەڵسەنگاندنی رەوشی رۆژنامەوانان لەتەوای جیهاندا لەڕێی زۆرێک لە ڕێکخراوە جیهانییەکانی وەک پەیامنێرانی بێ سنور (RSF) و رێکخراوی بەرگری لەرۆژنامەنوسان(CPJ)تێکڕا باس لەزۆرێک لەو توندوتیژی و پێشێلکاریانە دەکەن کە رۆژنامەنوسان لە وڵاتانی جیهاندا دووچاری بونەتەوە. بەتایبەتی وڵاتانی چین و ئەفغانستان و تورکیا و ئێران و عێراق و سوریا و هاوکات بە گشتی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کیشوەری ئاسیا و ئەفریکا و ئەمریکا و ئەوروپا. هەرێمی کوردستانیش بێبەش نییە لەو نەخشەیەی کە ئازادی رۆژنامەگەری لەمترسیدایە.

بەپێی دوایەمین راپۆرتی پەیامنێرانی بێسنور ژمارەی ڕۆژنامەوانی دەسـتگیرکراو لە جیهاندا لە ساڵی 2016 زیادیکرووە و بە تایبەتی لە تورکیا کە لەسەرووی لیستەکەدایە.

ڕێکخراوەکە لە ڕاپـۆرتی ساڵانەی خۆی کە رۆژی سێشەممە لەسەر ماڵپەڕەکەی بڵاویکردووەتەوە، نووسیوێتی ژمارەی ڕۆژنامەوانان لە زیندانەکانی جیهان گەیشتووەتە 348 ڕۆژنامەوان، لەوانە زیاتر لە 100 کەسیان لە زیندانەکانی تورکیادان. ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ژمارەکە بەراورد بە ساڵی 2015 بە ڕێژەی 6% زیادیکردووە.

سەبارەت بە بارودۆخی ئازادی رۆژنامەوانی و میدیا و خودی رۆژنامەوانان لەهەرێمی کوردستاندا؛ ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ میدیکار و یەکێک لەقوربانییەکانی توندوتیژی دژی میدیاکاران ئاسۆ جەمال موختار دا سازکردووە....

ئاسۆ دەڵێت "ئەوەی لەهەرێمی کوردستان دەنگ بەرزبکاتەوە، قسەی حەق بکات یان دەیکوژن یان لەکارەکەی دەریدەکەن یان ئازاری دەدەن".

دەشڵێت "ساڵی 2007 شەوێک لەکار دەگەڕامەوە سێ چەکداری دەمامکدار هاتن رێگەیان پێگرتم و لەسەیارەکە دایانگرتم و زۆریان لێدام بە مەبەستی کوشتن، توانیم لەدەستیان رابکەم".

"دە رۆژ دوای لێدانەکەم ئەوکاتە بە ئەمری جێگری سەرۆکی حکومەت عومەر فەتاح لەئیشەکەم کە بەڕێوبەری تەلەفیزیۆنی پەروەردە بووم دەرکرام و دورخرامەوە".

دەشڵێت "لەساڵی 2009 دا چەکدارەکانی شێخ جەعفەر بە 20 کەس لەمنیاندا".

ئاسۆ جەمال موختار دەڵێت "ساڵێک دوای ئەمەش کاتێک دوای کار لە KNN ئەگەڕامەوە، کۆمەڵێک چەکدار تەقەیان لەخۆم لەسەیارەکەم کرد بە مەبەستی کوشتن، خۆشبەختانە خۆم سەلامەت بووم".

دەشڵێت "تا ئێستا بە وریایی و ترسەوە شەو دەچمە دەرەوە......چەندینجار هەوڵی کوشتنم دراوە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:20 0:00

XS
SM
MD
LG