Accessibility links

د. شۆڕش حاجی باس لەهەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لەسەر دەسلەکارکێشانەوەی سەردار قادر


د. شۆڕش حاجی وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ دەنگی ئەمریکا باس لە هەڵوێستی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات لەسەر دەسلەکارکێشانەوەی سەردار قادر لەبری پارێزگای سلێمانی لە پۆستەکەی.

وتەبێژی فەرمی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەشکرد بەتەنها لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەربەست بۆ بەرپرسەکانی گۆڕان لە پۆستە ئیدارییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە دروست نەکراوە بەڵکو لەلایەن بەرپرسانی یەکێتیشەوە بەربەستیان بۆ دروستکراوە.

ماوەی یازدە مانگ زیاترە هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نستمانی کوردستان ڕێکەوتنێکی هاوبەشیان هەیە و خاڵێکی ڕێکەوتنەکە بریتیە لە دابەش کردنی پۆستە ئیدارییەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەپێی ژمارەی کورسیەکانیان لەناو ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا لەبارەی کاریگەری دەسلەکارکێشانەوەی پارێزگاری سلێمانی لەسەر ڕێکەوتنەکەی نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان شۆرش حاجی ئامادەنەبوو هیچ قسەیەکی تر بکات.

دوێنێ سێشەممە سەردار قادر لەبری پارێزگای سلێمانی دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی جێبەجێ نەکردنی داواکاری خەڵک و گوێ نەگرتنی حکومەتی هەرێم بۆ داواکارییەکانی پارێزگای سلێمانی و چەند هۆکارێکی تر دەستی لەکارکێشاوەتەوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:43 0:00

ئەمڕۆش سەردار قادر لە چاوپـێکەوتنێـکدا لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا ڕاستەوخۆ باسی لە دەست لەکارکێشانەوەکەی کرد.

XS
SM
MD
LG