Accessibility links

د. دیندار زێباری: ڕاپۆرتی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان لەسەر مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان ڕۆڵی ئۆپۆزسیۆن دەبینن


دیندار زێباری بەرپرسی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەولێتیەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان لەم وتووێژە تایبەتیەدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا باس لە ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ دەکات لەهەرێمی کوردستان و دەڵێت هەرێمی کوردستان بەجدی کاری بۆ ڕەوشی مافی مرۆڤ کردووە لە کوردستان.

د.دیندار زێباری لەبارەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوه نێودەوڵەتیەکان لەسەر ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ باس لە سەرنجی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت: ئێمە پێمان باشە ئەو ڕاپۆرتانە دووبارەکردنەوەی تێدا نەبێت چونکە زۆر کات وەڵامی بابەتێکمان داوەتەوە بەڵام دووبارە باس دەکرێتەوە.

زێباری ڕەخنە لە ڕێکخراوەکانی چاودێری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی دەگرێت و دەڵێت:وەک پێویست باس لەهەوڵەکانی حکومەتی هەرێم ناکات کە داویەتی بۆ باشکردنی دۆخی مافەکانی مرۆڤ،تەنانەت وای لێهاتووە ئەو ڕاپۆرتانە ڕۆڵی ئۆپزسیۆن دەبینن نەک ڕۆڵی بێ لایەنی و نێودەوڵەتی ببینن.

بەرپرسی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەولێتیەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەش دەڵێت: زۆر کات ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان(بەتایبەت هیومان ڕایتس ۆچ و ئەمینستی) لەبارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤ لەهەرێمی کوردستان هەندێک جار کەوتونەتە هەڵەوە لەڕوی باسکردنی بابەتەکان و ئامارەکان،دواتر کە لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا دادەنیشن دان دەنێن بەوەدا کە کەوتونەتە هەڵەوە و لە فرێم رکی خۆیان لایانداوە.

د.دیندار زێباری ئەوەشی خستەڕوو لەدواین جاردا هیومان ڕایتس ۆچ لەگەڵ ئێمە دانیشتن و پۆزشیان هێنایەوە وە دواتریش کە لە کۆبونەوەکە دەرچوون بە ئیمەڵ بە ئێمەیان وت کە پێداچونەوە بەسیستمی داڕشتنی ڕاپۆرتەکانیاندا دەکەن

د.دیندار زێباری بەرپرسی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەولێتیەکان لەحکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی ڕۆژنامەنوسان و پێشەلکاری و کوشتنیان دەڵێت:حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری جدی کردووە بۆ پاراستنی مافەکانی ڕۆژنامەنوسان و کەیسەکانیان بۆ نمونە لە دۆسەی کاوە گەرمیانیدا حکومەتی هەرێم بە جدی کاری لەسەرکرد بەڵام خۆ حکومەتی هەرێم بڕیاری پێ دەرناکرێت ئەوە کاری دادگاکانە ئێمە ناتوانین دەست وەربدەینە کاروباری دادگاکان هەندێکجار ڕێکخراوەکان داوای ئەوەمان لێدەکەن کە لەبری دادگاکان بڕیار بدەین

please wait

No media source currently available

0:00 0:06:48 0:00

XS
SM
MD
LG