Accessibility links

زانا عەبدولرەحمان: تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووین لەپرسی فرۆشتنی نەوتدا، نەمانتوانی ژیان و گوزەرانی خەڵک باش بکەین


کێشمەکێش و لێدوانەکان لەبارەی بودجەی ساڵی 2017 ی عێراق و بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان تێکرا لەبەردەم نەهامەتی خەڵک و بێ موچەیی و دابەزینی بژێوی ژیانی گشتی هاوڵاتیاندا؛ شارەزایان و چاودێرانی خستۆتە بەردەم لێکدانەوەی جیاواز و رەخنەو شرۆڤەکارییەوە. هاوکات سەرباری جەنگی تیرۆر و هەبوونی زیاد لە ملیۆنێک ئاوارە لەهەرێمی کوردستاندا، بەڵام هێشتا گرفتە ئابورییەکان بوونەتە ئاستەنگێکی گەورە هەم بۆ حکومەت و هەم بۆ هاوڵاتیان و ژیانی گشتی.

ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتوێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار زانا عەبدولرەحماندا سازکردووە.

زانا عەبدولڕەحمان دەڵێت "متمانە نەماوە لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا".

هاوکات دەشڵێت "تائێستا سەرکەوتوو نەبووین لەپرسی فرۆشتنی نەوتدا، ئەوەی کە بینیمان ئەزمونێک بوو، وە نەمانتوانی بەو بەشە نەوتەی کە هەیە بەو داهاتەی کە لەناوخۆ هەمانە ژیان و گوزەرانی خەڵک لەهەرێمی کوردستان باش بکەین".

زانا عەبدولرەحمان سەبارەت بە ژیان و گوزەرانی خەڵک دەڵێت "" بە ڕاستی پێوستە ژیان و بەرژەوەندی حیزبی و دروشم و ئەوانە وەلا بنێین و بیربکەینەوە ژیانی خەڵک بە چی چاک دەبێت، خەڵک ژیان و گوزەرانی هێجگار خراپە".

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:27 0:00

XS
SM
MD
LG