Accessibility links

سالار مەحمود: ئاسایشی کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستاندا لە ئەوپەڕی مەترسیدایە


پاش ساڵێک خۆپیشاندان و فشارەکان لەهەرێمی کوردستاندا، ئێستاکە پێدەنێتە قۆناغێکی جیاوازەوە، ئەگر تائەوڕۆکە رەخنەگرتن و فشارهێنان بووبوێت بۆ حکومەت و حیزبی دەسەڵاتدار لەهەرێمەکەدا، ئەورۆکە رووی رەخنەو ناڕەزاییەکان بەردەرگای ئۆپۆزسیۆن و حیزبەکانی دیکەی گرتۆتەوە کە بەڕای شارەزایان ئەو هێزانەی دیکەش بەرپرسیارن و پێیەکیان لەناو دەسەڵاتدایەو پێیەکیان لەناو خەڵکدا، ئەم ڕاڕاییەش دەرئەنجام واییکردووە زۆرێک لە رەخنەو فشارەکان ئاڕاستەی ئۆپۆزسیۆن و یەکێتی نیشتیمانی و حیزبەکانی دیکەش بکرێن.

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە سەبارەت بەو پرسە جومگەییانە وتوێژێکی لەگەڵ پەرلەمانتار سالار مەحموددا سازکردووە...

سالار مەحمود دەڵێت "ئێستاکە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هۆشیارن و تێدەگەن کە ئەم کێشانە لەهەرێمی کوردستاندا هەیە، سەرچاوەکەی حیزبە سیاسییەکانە، کە دەستیان خستۆتە بینەقاقای پرۆسەی حوکمڕانیی و دامەزراوەکان لەهەرێمی کوردستان".

دەشڵێت "سیستمی حیزبایەتی لەکوردستاندا پێویستی بە گۆڕینێکی ریشەیی هەیە".

سەبارەت بە کۆی ئەو پرس و ناڕەزاییانە سالار مەمود دەڵێت "ناڕەزاییەکانی خەڵکی کوردستان لەڕووی سیاسییەوە بێ پشتیوانییە".

هاوکات "ئەوەی لەپارێزگای سلێمانی، هەڵەبجەو گەرمیان و راپەڕیندا دەگوزەرێت لەڕاستیدا بێ سەروبەری و بێ بەرپرسیارێتییەکی لەڕادەبەدەرە".

دەشڵێت "رۆژانە کێشەی گەورە گەورە لەکوردستاندا روودەدەن، رۆژانە لەدەستدەرچوونی ئاسایشی روودەدات".

سالار مەحمود دەڵێت "ئەم کۆمەڵگەیە بەرەو داغانبوون دەچێت، بەرەو هەڵوەشانەوە دەچێت، بەرەو کەرتبوون و پەرت پەرتبوون دەچێت".

هاوکات دەڵێت "ئاسایشی کۆمەڵایەتی لەهەرێمی کوردستاندا لەئەوجی مەترسیدایە".

سەبارەت بە قەوارەی نەهامەتییەکان و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەش؛ سالار مەحمود دەڵێت "ئەم کۆمەڵگەیەی ئێمە کۆمەڵگەیەکی زیندووە، بەڵام دەزانن ئەگەر زۆرتر فشار بهێنن هەرێمەکە لەبار ئەچێت".

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:07 0:00

XS
SM
MD
LG