Accessibility links

لیوا محەمەد قادر: هیچ پێشمەرگەیەک تا بەیانی ناخەوێت؛ لەبەرئەوە دزەکردنی داعش زۆر زەحمەتە


دوابەدوای شکستەکانی داعش لەزوروبەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و هێڵەکانی نزیک لە پێشمەرگەو ناوچە کوردنشینەکان، بەڵام دوابەدوای شکستەکانی داعش لەناوچەکانی موسڵ و دەوروبەری، رەنگە پلان و بەرنامەڕێژی داعش بە ناچاری لە گۆڕانکاریدا بێت.

ئایا شاری کەرکوک و ناوچەکانی نزیک لەهێڵی بەریەکەوتن لەگەڵ داعشدا چەند مەترسیدارە؟ ئایا هێزی پێشمەرگە چ ئامادەکارییەکی ئەوتۆی سازکردووە بۆ رووبەڕووبەنەوەی هەر کردەوەیەکی تیرۆریستی یان هەر پلانێکی چاوەڕواننەکراوی چەکدارەکانی داعش؟

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە وتووێژێکی لەگەڵ فەرماندەی لەشکریی لیوا محەمەد قادر لە شارۆچکەی داقوق لە ناوچەی کەرکوک سازکردووە...

لیوا محەمەد دەڵێت "ماوەیەک بەر لەئێستا لەکۆتایی مانگی 11 و سەرەتای مانگی 12 دا چەند قەناس بەدەستێکی داعشدا هاتنە سنورەکەو بەڕاستی چەند پێشمەرگەیکیان شەهید کرد. بەڵام لەمانگی 12 ەوە هاوپەیمانان رۆژانە بۆردومانیان دەکەن و شکستیان خواردووە".

هەروەها دەڵێت "پێشمەرگە هەموو لەسەنگەردایەو شەوانەش بەردەوام کەمین دەردەکەین، هیچ پێشمەرگەیەک تا بەیانی ناخەوێت؛ لەبەرئەوە دزەکردنی داعش زۆر زەحمەتە".

دەشڵێت "ئەو زانیاریانەی کە ئێمە هەمانە لەسەر داعش، خودی خۆشیان هەر ئەو زانیاریانەیان هەیە لەسەر خۆیان".

XS
SM
MD
LG