Accessibility links

ڕێبین هەردی: قەیرانەکانی ئەمڕۆی کوردستان لە ئاکامی گەندەڵیـیەوە نەک سیاسی


قەیرانە سیاسی و ئابورییەکانی هەرێمی کوردستان و مەترسییە هەنوکەییەکانی بەردەم کەڵەکەبوونی ناڕەزاییەکان و غیابی پەرلەمان و حکومەت لە چارەسەرکردنی کێشەکاندا.... وەڵام نەدانەوەی فشار و ناڕەزاییەکانی مامۆستایان و هاوڵاتیان بەگشتی چ کارەساتێکی خولقاندووە؟ ئایا کورد خاوەن عەقڵیەتێکی سیاسی و ئابوری و حکوموڕانی تەندروستە یان چی؟ سەرباری ئەو هەموو گەندەڵی و ناعەدالەتییە گەورانەی کە بەرۆکی سەرجەم سێکتەرەکانی حکومەت و ژیانی گشتی گرتووە، وەک لەراپۆرتە ناوچەیی و جیهانییەکانییەکاندا بڵاوبونەتەوە؛ بۆ تائێستاکە تاکە یەک وەزیر، بەرپرسێک بە توهمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی سەروەت و سامانی نیشتیمان دادگایی نەکراون؟

پەلاماردانی مامۆستایان و سوتاندنی ئۆتۆمبیلەکانیان و هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان و ئەشکەنجەدانیان گەڕانەوە نیە بۆ کولتوری بەعسیسزم و ستەمکاری؟

بارودۆخی سەختی ژیانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و رێگەچارەکان.

هەفتەنامەی رەهەندەکان میوانداری نوسەر و روناکبیر رێبین هەردی دەکات...

رێبین هەردی دەڵێت "دوابەدوای رزگارکردنەوەی حەلەب دۆخەکە پێچەوانە دەبێتەوە بۆ بەهاری دەسەڵاتدارێتی، کە تیادا دەسەڵاتداران دڕندانەترین شت بەکاردەهێنن بۆئەوەی سەرکوتی خەڵک بکەن، دنیاش هەمووی تەماشا دەکات".

سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش دەڵێت "ئەمانە وەڵامی خەڵک نادەنەوە چوونکە نایانەوێت دانبەوەدا بنێن کە پارەیان هەیە، ئەوان سورن لەسەر ئەوەی کە پارەیان نیە".

دەشڵێت "کارەساتی گەورە ئەوەیە کە خەڵکی کوردستانیش بەسەر ئەم هێزە ناکۆکانەدادابەش بوون".

هەروەها دەڵێت "عێراق لەدوای گرتنەوەی موسڵەوە دەبێت بە دەوڵەتێکی بەهێز، هێزێکی دروستکردووە بەناوی حەشدی شەعبییەوە، لەم رۆژانەی پێشوودا؛ یاسا وەک هێزێکی فەرمی ناساندوێتی".

سەبارەت بە گرفتەکانیش رێبین هەردی دەڵێت "ئەوەی کە ناڕاستە لەو ملیۆن و دووسەهەزار موچەخۆرە؛ ژمارەیەکی زۆر زۆری بندیوارە، ژمارەیەکی زۆر زۆر وەهمییە، وە ئەمە حیزبەکان خۆیان کردویانە".

دەشڵێت "ئەگەر چاکسازی بکەن و موچەی بندیوارەکان ببڕن، بەشێک لەدەسەڵاتی خۆی ئەروخێن لەگەڵیدا، چونکە ئەوەی ئەم حیزبانەی راگرتووە، ئەو بندیوارانەن".

سەبارەت بە ئۆپۆزیوۆنیش رێبین هەردی دەڵێت "پارتی توانیوێتی ئۆپۆزسیۆن کەرت بکات". و "ئەو یەکانگیرییەی کە ئۆپۆزسیۆن لەکاتی ئەوەی کە بەشدار نەبوو لەحکومەتدا هەیبوو، ئێستا بەو بەهێزییە نەماوە، ئێستا پەرتبوون و کەرتبوون و سیاسەتێکی هاوبەشیان بەیەکەوە نیە، ئەمە وایکردووە پارتی بەهێزتر دەربکەوێت لەنێوانیاندا".

هاوکات دەڵێت "بەشێک لە کەلەرەقی پارتی ئەوەیە، پێوایە ئەو نەخشەیە دەبینرێت کە ئەوانەی لەدەرەوەی پارتین هێزی یەکگرتوو نین، لاوازن و پڕ لەململانێ و کێشەن".

سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانیش دەڵێت "ئەم خۆپیشاندانانە پارتی عەزێت نادات کە زوربەی جومگە سەرەکییەکانی وڵاتی بەدەستەوەیە، زوربەی یەکێتی و گۆڕان عەزێت دەدات کە لێرە حکومڕانن، ئەمە دۆخێکی زۆر سەیەر و کۆمێدی دروستکردووە. لەبری ئەوەی ئەوەی فشارەکە ببێتە فشار بۆ حکومەتی هەرێم و بۆ پارتی، بووە بە فشار بەسەر یەکێتی و گۆڕانەوە کە خۆیان لەدۆخێکی باشدا نین، کە خۆیان لەململانێ و کێشەدان لەگەڵ پارتیدا".

سەرئەنجام رێبین هەردی دەڵێت "ئەگەر ئەم خۆپیشاندانانە بە حەقەت بەر ئیدارەی ئێرە بکەوێت، وە هەستبکات خەریکە دەبێتە مەترسی بۆ سەر خۆی؛ هیچ دەست ناپارێزن لەوەی کە بە توندترین شێوە سەرکوتی بکەن".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواویی وتووێژەکە ببن..

please wait

No media source currently available

0:00 0:22:31 0:00

XS
SM
MD
LG