Accessibility links

رزگار ئەمین: بەرنامەی جوانمان بۆ شەوی یەڵدا دانابوو، بەڵام ئاسایش نەیانهێشت


شەوی یەڵدا کە درێژترین شەوی دنیایە و سروتێکی دێرینی کۆمەڵگە شارستانییەکانی زیاد لە سێ هەزار لەمەوبەرە، ساڵانە لە زۆرێک لە کۆمەڵگەکانی رۆژهەڵاتدا ئەم سروتە سازدەکرێت، هەر لەکۆنیشەوە لە کۆمەڵگەی کوردەوارییدا خێزانەکان پێکەوە لەم شەوەدا کۆبوونەتەوەو شیعر و شانامەو چیرۆک و بەسەرهاتیان گێڕاوەتەوە و گۆڕانی و موزیکیش بەشێک بوون لەیادەکە. ئەم سروتە چەند سروتێکی ئاینی میترا و زەردەشتییەکان بووە، هێندەش سروتێکی شارستانی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی بووە.

ئاسۆ جەبار لەدەنگی ئەمریکاوە سەبارەت بە شەوی یەڵدا لەگەڵ شانۆلکار و دەرهێنەردا رزگار ئەمین وتووێژێکی سازکردووە.....

رزگار ئەمین دەڵێت "شەوی یەڵدا سروتێکە 3000 ساڵە لەسەردەمی میتراکانەوە ئەو جەژنە هەبووە، جەژنێکە پەیوەندی بە تیڕوانینی ئەو میلەتە ساکارانەوە هەبووە کە لەو شارستانیەتەدا بوون بەرامبەر بە سروشت، لەبەرئەوەی لەو شەوەدا خۆر بە تەواوەتی وندەبێت".

هەروەها دەڵێت "ویستم شتێکی نەتەوەیی بکەم، شەوی یەڵدا بەکاربهێنم بۆئەوەی سفرەیەک بێت، بۆئەوەی مەسیحی و ئیسلامی و یەکێتی و پارتی و گۆڕان و هەموو جیاوازییەکان کۆبکاتەوە لەشەوێکدا بۆئەوەی ئەو رق و کینەیە نەهێڵێت".

هاوکات دەڵێت "یەکەمینجار لە 2010 لەڕێی یەکێتی نوسەران و دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵاوە توانیمان دەستبکەین بە پرۆژەی شەوی یەڵدا".

هاوکات "لە دوای ساڵی 2010 ەوە ساڵانە یادی شەوی یەڵدا دەکرێتەوە، کەواتە شوێنی خۆی گرتووە، بووە بە جەژنێک کە خەڵک بیرێتی ساڵانە یادی سازی بکەن".

سەبارەت بە قەدەغەکردنی پرۆژەکەی رزگار ئەمین و هاوڕێکانی بۆ سازکردنی شەوی یەڵدا لەلایەن ئاسایشەوە؛ دەڵێت "هەموو شتێکمان تەواوکرد، بەڵام رۆژی پێشوتر ئاسایش وەڵامی ناردبوو کە نابێت بکرێت".

هەروەها دەڵێت "ئێمە بەرنامەی جوانمان دانابوو بۆ شەوی یەڵدا، بەڵام بە داخەوە، بۆ یەکەمجار بوو خانمێک ئامادەبوو بە عودەوە بێتە شوێنێکی گشتی و دانیشێ و عود بژەنێت و شیعر بخوێنینەوە، بەڵام نەیانهێشت".

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن

XS
SM
MD
LG