Accessibility links

دانوستانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ کوردییه‌کان به‌چی ده‌گات

  • یه‌حیا به‌رزنجی

گه‌ڕی دانوستانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌ ناکۆکه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێ کرده‌وه‌، پارتی دیموکرات سه‌ردانی لایه‌نه‌سیاسییه‌کانی کوردستانی له‌ سلێمانی ده‌ست پی کردووه‌، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی نیشتیمانی و یه‌کگرتوی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی کۆبووه‌ته‌وه‌، به‌هیوای شکاندنی ئه‌و به‌سته‌ڵه‌که‌ سیاسییه‌ که‌ له‌ نێوان پارته‌که‌ی و لایه‌نه‌کانی دیکه‌ دروست بووه‌، وه‌ک ئه‌ندامی دانوستانکاری پارتی ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرد، به‌ تایبه‌تی له‌ دووای نه‌مانی داعش ئه‌گه‌ری هاتنه‌کایه‌ی گۆڕانکارییه‌کی سیاسی پێسبینی ده‌کرێت، ئایا کورد له‌ ناوچه‌که‌ به‌ تایبه‌تی له‌ عێڕاق چی ده‌ست ده‌که‌وێت؟ له‌ کاتێکدا کورد له‌ ناوخۆی خۆیدا له‌ ئه‌وپه‌ڕی ناکۆکیدان . وه‌فده‌که‌ی پارتی له‌ سه‌ردانه‌کانیان بۆلای لایه‌نه‌کان په‌یامه‌که‌ی سه‌رۆکی هه‌رێمیان کردووه‌ته‌ سه‌رتۆپکی چاره‌سه‌ری کۆی ئه‌و گرفتانه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا لایه‌نه‌کان داوا ده‌که‌ن ئه‌و نامه‌یه‌ی بارزانی بکه‌نه‌ پرۆژه‌ی سیاسی ، ئه‌وسا ئه‌مانیش وه‌لامی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه‌، له‌م راپۆرته‌ رای نوێنه‌ری پارتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کگرتووی ئیسلامی وه‌رگیراوه‌. هه‌رچه‌نده‌ هێشتا دانوستانه‌کانیان له‌ سه‌ره‌تادایه‌.

XS
SM
MD
LG